12/2/2017 10:06 AM

لیڤەرپوڵ گەرایەوە لەسەر پشتی تۆتنهام و مانیونایتدیش بەردەوامە لە بردنەوە

لە یاری لوتكەی هەفتەی خولی ئینگلیزیدا یانەی تۆتنهامی دووەمی خولەكە رووبەرووی یانەی لیڤەرپوڵی بریندار بویەوە كە ماوەی سێ یارییە لەسەر یەك توشی دۆران دەبێت .


بەڵام لە م یارییەدا لیڤەرپوڵ بەگەورەی گەرایەوەو توانی یارییەكە بەسودی خۆی كۆتایی پێبهێنێت كاتێك بەدوو گۆڵی بێوەڵام سەركەوتن بەسەر یانەی تۆتنهامدا تۆمار بكات.


دوای یارییەكە لیڤەرپوڵ بە كۆكردنەوەی 49 خاڵ لە پلەی چوارەمدایەو تۆتنهامیش بە 50 خاڵ لە پلەی دووەمدایە,لەیارییەكی تردا مانچستەر یونایتد توانی بەردەوامی بداتە بردنەوەكانی و ئەم هەفتەیەشی بە سێ خاڵ كۆتایی پێهێنا كاتێك لە یانەی ئیڤەرتۆنی بردەوە بە دوو گۆڵی بێ وەڵام و بە 48 خاڵ لە پلەی شەشەمدایە.




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved