پاریسی پایته‌ختی فه‌ره‌نسا كه به شاری جوانی و رۆشنبیری و عه‌شق ناسراوه، ده‌یه‌وێت له ئایینده‌یه‌كی نزیكدا ببێته شاری سه‌وزو زیاتر سه‌رنجی گه‌شتیارانی جیهان بۆ لای خۆی رابكێشێت. شاره‌وانی شاری پاریس هه‌وڵده‌دات تا ساڵی 2020 (100 هێكتار) رێژه‌ی سه‌وزایی له شاری پاریس‌دا زیادبكات، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش یاسایه‌كی نوێی بۆ دانیشتوانی ئه‌و شاره ده‌ركردووه كه ده‌بێت باخچه‌ی نوێ و شارستانی له ده‌وروبه‌ری ماڵه‌كانیان دروست بكه‌ن، باڵه‌خانه‌كانیانیش به سه‌وزایی رووپۆش بكه‌ن و له‌هه‌مه‌نكاتیشدا له سه‌ربانی خانوه‌كانیان باخچه دروست بكه‌ن. به‌مكاره‌ش پاریس ده‌بێته شاری سه‌وزایی و خاوه‌ن ژینگه‌یه‌كی پاك. خاك – ژیمان عبدالرحمان س/ Boredpanda
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure