12/2/2017 10:57 PM

چێڵسی دوو خاڵی گرنگی لەدەستدا

یانەی چێڵسی پێشەنگ نەی توانی سەركەوتن بەدەست بهێنێت ودوو خاڵی ئەم هەفتەیەی لەدەستدا دوای هەشت هەفتەی یەك لەدوای یەك بردنەوە .


چێڵسی كەبەرامبەر یانەی برونلی یاری دەكرد لە گێمی یەكەمدا لە رێگەی پیدرۆوە یەكەم گۆڵی یارییەكەی بۆ چێڵسی تۆمار كرد بەڵام ئەوەندی پێنەچوو برونلی لەرێگەی یاریزان رۆبێرت برادی ئەنجامەكەی یەكسان كردەوە .


چێڵسی لە گێمی دووەمداهەوڵی زۆری دا ئەنجامەكە یەكلا بكاتەوە بەڵام گۆڵپارێزی یانەی برونلی سەركەوتوانە هەموو فشارەكانی گەراندە و خاڵێكی بۆ یانەكەی دەستە بەركرد.
دوای یارییەكە چێڵسی لە پێشەنگدا مایەوە بە 60 خاڵ و برونلی بە 30 خاڵ لە پلەی 12 یەمدایە.
بەو یەكسان بونەوەیەش چێڵسی هەلێكی تری نزیك بونەوەی بە یانەكانی پلەی دووەم و سێیەمی خولەكەدا.




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved