رۆژنامه‌ی میره‌ری ئینگلیزی له نوێترین هه‌واڵیدا رایگه‌یاندووه كه رافایل بینیتزی ئیسپانی پاڵێوراوی یه‌كه‌می یانه‌ی ئه‌رسیناڵه دوای فینگه‌ر. یانه‌ی ئه‌رسیناڵ ماوه‌ی چه‌ند ساڵێكه چه‌ندین یاریزانی به‌ناوبانگی هێناوه‌ته ریزه‌كانیه‌وه، به‌ڵام له‌سه‌ر ده‌ستی فینگه‌ری راهێنه‌ری یانه‌كه كه ماوه‌ی 20 ساڵه راهێنه‌ری یانه‌ی تۆپ چییه‌كانه ئه‌نجامی گرنگی به‌ده‌ست نه‌هێناوه. بۆیه كارگێڕی یانه‌ی ئه‌رسیناڵ ده‌یانه‌وێت ئه‌رسین فینگه‌ری راهێنه‌ری یانه‌كه له‌و پۆسته دووربخه‌نه‌وه‌و بینیتز بخه‌نه شوێنه‌كه‌ی كه پێشتر راهێنه‌ری لیڤه‌رپوڵ بووه. شایانی باسه، ئێستا به سه‌ركردایه‌تی بینیتز یانه‌ی نیوكاسڵ پێشه‌نگی خولی یانه‌كانی پله‌یه‌كی ئینگلیزی گرتووه، ساڵی داهاتوو چاوه‌ڕێ ده‌كرێت ئه‌و یانه‌یه بگه‌ڕێته‌وه پریمه‌رلیگ. خاك
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure