تێگه‌یشتن له چه‌مك و هه‌سته‌كانی خۆشه‌ویستی نێوان دوو ره‌گه‌زی جیاواز دیدگا‌و دونیابینینی مرۆڤه‌كان له به‌رامبه‌ر ژیان و په‌یوه‌ندییه مرۆییه‌كان به ئاقارێكی پڕ له به‌رهه‌مهێنه‌ری خۆشه‌ویستی كه‌سانی دیكه‌و ژیانه‌وه‌و زیندووكردنه‌وه‌و داهێناندا خۆی ده‌بینێته‌وه، به شێوه‌یه‌ك كه هه‌ریه‌ك له مرۆڤه‌كان له‌و نێوه‌نده‌دا خودی خۆیانن و به ئازادی و سه‌ربه‌خۆیی و ئیراده‌گه‌رییانه‌وه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ یه‌كتریدا ده‌كه‌ن بێ توانه‌وه‌ی كه‌سایه‌تی یه‌كێكیان له‌ناو ئه‌وی تردا. خۆشه‌ویستی وه‌ك غه‌ریزه‌یه‌كی سه‌ره‌كی له مرۆڤدا له‌ڕووی زانستییه‌وه بریتییه له دیارده‌یه‌كی كیمیایی كه به‌هۆی ده‌ردانی هه‌ندێك مادده‌ی كیمیایی له جه‌سته‌ی مرۆڤه‌وه ده‌بێته پاڵنه‌ر له به‌رامبه‌ر كه‌سێكی دیاریكراودا، هه‌رچی خۆشه‌ویستی خاوه‌ندارێتییه گرێدراوی هه‌ستێكی خۆپه‌رستانه‌ی مرۆڤه‌كانه كه به‌پێی كات ده‌گۆڕێت بۆ زاڵبوون و خاوه‌ندارێتی و به‌هۆیه‌وه مرۆڤه‌كان به‌ره‌و دوژمنكاری و په‌یوه‌ندییه‌كانیش رووه‌و داڕمان ده‌بات. به واتایه‌كی دیكه بریتییه له كوشتنی خۆشه‌ویستی راسته‌قینه‌ی نێوان مرۆڤه‌كان. ئه‌وه‌ی گرفته له‌و نێوه‌نده‌دا گۆڕینی هه‌ستی خۆشه‌ویستییه له مرۆڤه‌كاندا بۆ خۆشه‌ویستی خاوه‌ندارێتی به‌تایبه‌ت پاش پێكهێنانی ژیانی هاوسه‌رگیری له‌لایه‌ن یه‌كێك له دوو لایه‌نه‌كه‌وه سه‌رهه‌ڵده‌دات. پسپۆڕانی بواری ده‌روونناسی جه‌خت له‌وه ده‌كه‌نه‌وه خۆشه‌ویستی موڵكدارێتی لای هه‌ردوو ره‌گه‌زه‌كه ئه‌گه‌رچی وه‌ك یه‌ك هه‌یه، به‌لاَم جیاوازن له شێوازه‌كه‌یداو له‌هه‌مانكاتدا پیاده‌كردنی هه‌ستی خاوه‌ندارێتی و پاوانكردن لای ژنان له ژیانی خێزانی‌دا زیاتره وه‌ك له پیاوان، ئه‌وه‌ش به‌هۆی ئه‌وه‌ی بارودۆخ و كه‌لتووری كۆمه‌لاَیه‌تییه‌وه‌یه كه رۆڵ ده‌گێڕێت له به‌ره‌و ئاڕاسته‌بردنی مرۆڤه‌كان بۆ پاوانكردن. بۆ نموونه سنورداری په‌یوه‌ندییه‌كانی ژنان و ده‌سه‌لاَتدارێتی پیاوان له‌ڕووی ئایینی و داراییه‌وه ته‌نانه‌ت كۆمه‌لاَیتیشه‌وه ده‌بێته هۆی خوڵقاندنی ترسی زیاتر له‌ناو ژناندا، جگه له هه‌ستنه‌كردنیان به ئاسایش و ئیره‌ییكردنیان...هتد. له به‌رامبه‌ر ئه‌و هه‌سته‌ی ژناندا، ئاسه‌واره ده‌روونییه‌كان به‌سه‌ر پیاواندا به شێوه‌یه‌كی جیاوازتر ده‌رده‌كه‌وێت به‌وه‌ی به‌هۆی فشاره‌وه ده‌ناڵینێنن و هه‌ست به سنوردارێتی و به‌ندكردن و دیلێتی و لاوازی ده‌سه‌لاَتیان و پێیانوایه ژیان له نێوه‌ندی چاودێری و پرسیاركردندا جگه له گرتووخانه‌یه‌ك هیچ مانایه‌كی نابێت بۆیان. ده‌رئه‌نجام بوونی هه‌ستی خۆشه‌ویستی قۆرخكردن و پاوانكردنی مرۆڤه‌كان بۆ هه‌رلایه‌ك ئاڕاسته‌ی نه‌ك ته‌نها خودی په‌یوه‌ندییه هاوسه‌رگیرییه‌كان به‌ره‌و ئاقارێكی ئاڵۆز‌و ته‌مومژاوی و داڕمان ده‌بات، به‌ڵكو په‌یوه‌ندییه‌كانی خودی خۆیانیش به ده‌وروبه‌ره‌وه ده‌خاته ژێر پرسیار‌و مه‌ترسیدارییه‌وه. به‌وشێوه‌یه به‌گشتی مرۆڤه‌كان ژیانیان له گومانكردن و به‌رته‌سكیدا ده‌بیننه‌وه‌و هه‌ست به ناجێگیری و نائارامی ده‌كه‌ن، به شێوه‌یه‌ك سڕینه‌وه‌ی كه‌سایه‌تییه‌كان به‌خۆوه ده‌بینن. به‌و مانایه‌ی هیچ ده‌رفه‌تێك بۆ سه‌ربه‌خۆیی و ئازادیی و تایبه‌تمه‌ندێتییه‌ك بۆ كه‌سایه‌تی مرۆڤه‌كان ناهێڵێته‌وه. ئیدی دواجار هه‌ڵبژارده لای خودی مرۆڤه‌كان ده‌مێنێته‌وه به‌وه‌ی كار به كامیان ده‌كه‌ن خۆشه‌ویستی راسته‌قینه یان خۆشه‌ویستی خاوه‌ندارێتی، به‌لاَم به‌ر له‌وه گرنگتر ئه‌وه‌یه مرۆڤه‌كان به‌پێی جۆری بڕیاردان له هه‌ڵبژارده‌كانیان ئاماده‌بن بۆ هه‌ڵگرتنی به‌رپرسیارێتیه‌كانیان كه چاره‌نووسیان به‌ره‌و كوێ ده‌ڕوات. نووسینی/ كنێر عه‌بدوڵڵا [email protected]
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure