ئه‌نتۆنیۆ كۆنتی راهێنه‌ری یانه‌ی چێڵسی ئینگلیزی له چاوپێكه‌وتنێكیدا له به‌رنامه‌یه‌كی خێزانی‌دا رایده‌گه‌یه‌نێت "به‌رده‌وام دوای یارییه‌كان سه‌یری هه‌ڵسوكه‌وته‌كانی خۆم ده‌كه‌م له ڤیدیۆكاندا". كۆنتی ده‌شڵێت "راسته زۆرجار له‌كاتی تۆماركردنی گۆڵ یان هه‌وڵی تۆماركردنی گۆڵ هه‌ندێك هه‌ڵسوكه‌وتنی سه‌یر ده‌كه‌م، به‌ڵام له‌توانای خۆمدا نیه به‌هۆی كاریگه‌ری ئه‌نجامی یارییه‌كانه‌وه". كۆنتی ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووه "كاتێك یاریزانانی یانه‌كه‌م له یۆڤانتۆسیش گۆڵیان تۆمار ده‌كرد، به‌هه‌مانشێوه رامده‌كرد بۆلای یاریزانه‌كان، به‌ڵام هه‌رگیز وه‌ك خولی ئینگلیزی كاریگه‌ری گۆڵه‌كانم له‌سه‌ر نه‌بووه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ناتوانم كۆنترۆڵی خۆم بكه‌م". خاك
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure