له ئه‌نجامی لێكۆڵینه‌وه‌ی ته‌ندروستی ده‌رباره‌ی نانخواردنی به‌یانیان خواردنه سوودبه‌خش و زیانبه‌خشه‌كان ده‌رده‌كه‌ون. توێژه‌رانی بواری زانستی ته‌ندروستی له‌سه‌ر نوێترین لێكۆڵینه‌وه زانیاری ده‌ده‌ن، له ئه‌نجامی لێكۆڵینه‌وه‌یاندا پزیشكان ئه‌و خواردنه به‌سوودانه ئاشكرا ده‌كه‌ن كه بۆ به‌یانیان سوودیان هه‌یه. 1- له كاتی نانخواردنی به‌یانیاندا گرنگی به خواردنی شیر‌و ماست و په‌نیر بده، به‌هۆی ئه‌وه‌ی ئه‌م خواردنانه ئه‌گه‌ری توشبوون به نه‌خۆشی شێرپه‌نجه‌ی ریخۆڵه‌و نه‌خۆشی شه‌كره كه‌مده‌كه‌نه‌وه. 2- رۆنه كه‌ره‌ی كوردی له به‌یانیاندا پارێزی له ته‌ندروستی دڵ ده‌كات. 3- رۆژانه خواردنه‌وه‌ی 3 تا 5 په‌رداخ چای ره‌ش یان چای سه‌وز فشاری خوێن داده‌به‌زێنێت. جگه له خوارنه به‌سووده‌كان بۆ به‌یانیان، له‌هه‌مانكاتدا توێژه‌رانی زانستی بواری ته‌ندروستی رێنمایی ده‌ده‌ن له‌سه‌ر خواردنه زیانبه‌خشه‌كان وه‌ك هێلكه. له كاتی روونكردنه‌وه‌دا له‌سه‌ر خواردنی هێلكه، پزیشكان باس له‌وه ده‌كه‌ن كه خواردنی 7 هێلكه یان زیاتر له ماوه‌ی یه‌كه هه‌فته‌دا، ئه‌گه‌ری توشبوون به نه‌خۆشی دڵ و نه‌خۆشی شه‌كره به‌رزده‌كاته‌وه. خاك – س/ ئاژانسه‌كان
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure