ماركۆ ڤیراتی ئیتاڵی و یاریزانی یانه‌ی پاریس سانجێرمان رایده‌گه‌یه‌نێت كه بڕیاریداوه له یانه‌كه‌ی بمێنێته‌وه‌و روونه‌كاته هیچ یانه‌یه‌كی تر. ڤیراتی ده‌ڵێت "بڕیارم داوه هه‌تا نازناوی چامپیۆنزلیگ له‌گه‌ڵ یانه‌كه‌م به‌ده‌ستنه‌هێنم، رووناكه‌مه یانه‌یه‌كی نوێ، چونكه یانه‌كه‌م شایانی بردنه‌وه‌ی ئه‌و نازناوه‌یه". ماركۆ ڤیراتی له‌لایه‌ن یانه‌ی ریاڵ مه‌دریده‌وه به‌جددی داوای ده‌كرێت و چه‌ندین نرخی گرانبه‌های پێشكه‌شه‌ی ئه‌و یانه فه‌ره‌نسیه كردووه له پێناو ده‌ستبه‌ردار بوون له یاریزانه ئیتاڵییه‌كه، به‌ڵام یانه‌ی پاریس به رێككه‌وتن له‌گه‌ڵ ئه‌و یاریزانه بۆنده‌كه‌یان هه‌تا ساڵی 2021 نوێكردووه‌ته‌وه. خاك
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure