18/2/2017 08:46 AM

یۆڤانتۆس گۆڵبارانی پالێرمۆی كرد

لە یارییەكانی هەفتەی  25 ی خولی سێریا ئەی ئیتاڵی دا یانەی یۆڤانتۆس پێشوازی لە یانەی پالێرمۆی میوان كردو یارییەكەی بە ئاسانی لێ بردەوە .

یۆڤانتۆس توانی بە چوار گوڵ بەرامبەر گۆڵێك سەركەوتن بەسەر یانەی میواندابهێنێت كە گۆڵەكانی یارییەكە دیبالا دوو گۆڵ و هیگواین  گۆڵیك و ماركیزیۆگۆڵێكیان تۆمار كرد, وە تاكە گۆڵی یانەی پالێرمۆ  ئیڤۆلیا چۆڤیف لە دوا خولەكدا تۆماری كرد.

بەوبردنەوەیەش یۆڤانتۆَس خۆی لە پێشەنگی خولەكە جێگیر تر كردو بە كۆكردنەوەی 63 خاڵ لە پلەی یەكەمدایەوەو یالێرمۆ بە 14 خاڵ لە پلەی هەژدەیەمدایە. 




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved