له فڕۆكه‌خانه‌یه‌ك له ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا، له‌كاتێكدا فڕۆكه‌یه‌ك ئاماده‌كاری ده‌كات بۆ نیشتنه‌وه‌ی و ژماره‌یه‌كی زۆر نه‌فه‌ری تێدایه، ئاسكێك ده‌چێته سه‌ر رێگای فڕۆكه‌كه. له‌ئه‌نجامدا ئاسكه‌كه ده‌كه‌وێته ژێر فڕۆكه‌كه‌و مردارده‌بێته‌وه، هه‌ر به‌وهۆیه‌شه‌وه زیانی زۆر به‌ر فڕۆكه‌كه‌ش ده‌كه‌وێت. جێی باسه، فڕۆكه‌كه له جۆری Bombardier CRJ700 بووه‌و ویستویه‌تی له فڕۆكه‌خانه‌ی شا‌رلوت له باكووری ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا بنیشێته‌وه. خاك - كاشان
س/ ئاژانسه‌كان
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure