18/2/2017 10:47 AM

به‌م كرده‌وانه‌ ببه‌ به‌ كه‌سێكی میهره‌بان

به‌هۆی بارودۆخی ئێستا ژیانی مرۆڤه‌كان له‌ هه‌موو وڵاتاندا سه‌خت بووه‌، بۆ ئه‌وه‌ی هه‌میشه‌ بتوانیت ده‌ستی كه‌سانی تر بگریت هه‌وڵبده‌ كرداری جوان بنوێنه‌، به‌و مه‌به‌سته‌ش له‌م بابه‌ته‌دا چه‌ند خاڵێكی دروست ده‌خه‌ینه‌ڕوو.

1- له‌ كاتێكدا پۆشاكی زیاده‌ت هه‌یه‌و به‌كاری ناهێنیت هه‌وڵبده‌ كه‌سانی هه‌ژار سوودی لێوه‌ربگرن، هه‌روه‌ها له‌ كاتێكدا بڕیار ده‌ده‌یت پۆشاكی كۆن فڕێبده‌یت باشتره‌ بیده‌یت به‌ كه‌سێكی هه‌ژار.

2- كه‌سانی به‌ساڵاچوو به‌رده‌وام هه‌ست به‌ ته‌نهایی ده‌كه‌ن، بۆیه‌ هه‌وڵبده‌ سه‌ردانیان بكه‌ بۆ ئه‌وه‌ی گفتوگۆی شیرین له‌گه‌ڵ كه‌سانی به‌ساڵاچوو بكه‌یت تا هه‌ست به‌ ته‌نهایی و بێ كه‌سی نه‌كه‌ن.

3- به‌رده‌وام هه‌وڵبده‌ رووت خۆشبێت و گرنگی به‌ پێكه‌نین بده‌ تا كه‌سانی تریش پێبكه‌نن.

4- بۆ ئه‌وه‌ی ببیت به‌ كه‌سێكی میهره‌بان جگه‌ له‌ چاكه‌كردن له‌ به‌رامبه‌ر كه‌سی تردا هه‌روه‌ها گرنگی به‌ ژیانی خۆت بده‌، كه‌واته‌ لیستێك بنووسه‌ره‌وه‌ به‌ هه‌موو ده‌ستكه‌وته‌كانت بۆ ئه‌وه‌ی سوپاسگوزه‌ران بیت و هه‌ستێكی میهره‌بانت لا دروست ببێت.

5- له‌ كاتێكدا به‌ هه‌وڵ و ماندوبوونی خۆت ده‌گه‌یت به‌ سه‌ركه‌وتن گرنگی به‌ خۆت بده‌ بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ست به‌ ئاسووده‌یی بكه‌یت، كه‌واته‌ گرنگی به‌ خوێندنه‌وه‌ی كتێب بده‌و هه‌روه‌ها گوێ له‌ گۆرانی ئارامبه‌خش بگره‌.

خاك – س/ ئاژانسه‌كان




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved