18/2/2017 02:43 PM

ژنە شاعیرێكی كەركوك، مەدالیای هۆمیرۆس وەردەگرێت

ژنە شاعیرێكی كەركوكی لەوڵاتی پۆڵەندا مەدالیای ئەوروپی بۆ هونەرو شیعر پێدەبەخشرێت و دەبێتە یەكەم ژنە شاعیر لەسەر ئاستی كوردستان و وڵاتانی عەرەبی ئەم خەڵاتە وەربگرێت.
گوڵالە نوری شاعیر لە وڵاتی پۆڵندا مەدالیای ئەوروپی بۆ هونەر و شیعر پێدەدرێت كە ناسراوە بە مەدالیای هۆمیرۆس.
خەڵاتی هۆمیرۆس لە وڵاتی پۆڵندا لەلایەن  كۆمیتەی (تۆماس لوبیودا) لە ئاهەنگێكی تایبەت لە  مانگی  تشرینی یەكەمی رابردوو بە گوڵاڵە نوری بەخشراوە.
گوڵالە نوری لەدایكبووی شاری كەركوكە،خاوەنی پێنج كۆكراوەی شیعری چاپكراوە لەنێوان ساڵانی 2000_2016، بروانامەی دكتۆرای لە بواری وەرگێرانی زمانی ئینگلیزیدا هەیە.
خاك –بەیاد مەریوانی




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved