18/2/2017 02:45 PM

رەشەبا-ەكەی دهۆك گەیشتە فەرەنسا

فیلمێكی دهۆك، دوای بەشداریكردنی لە فێستیڤاڵی  نێودەوڵەتی ڤیزول  لە فەرەنسا، دوو خەڵاتی بەدەستهێنا.فیلمی رەشەبا بەشداری لە خولی 23ی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی ڤیزولی كرد لە وڵاتی فەرەنسا توانی خەڵاتەكانی (بینەران و دبستانێن) بەدەستبهێنێت.
فیلمی ڕەشەبا  باس لە چیرۆكی كچێكی ئیزیدی دەكات دوای ڕزگار بوونی لە دەستی  چەكدارانی داعش، ئەو رووداوانەی دوای ڕزگار بوونی توشی دەبێت لەناو كۆمەڵاگادا. فیلمەكە لە دەرهێنانی حسێن حەسەنەو ، هەریەك لە (رێكێش شەهباز، دیمەن زەندی)  وەك ئەكتەری بەشدارن  و فیلمەكە بەرهەمی كۆمپانیای میتوس فیلم و بەڕێوەبەرایەتی رۆشنبیری و هونەری و بەرێوبەرێتی  هونەری سینەمای  دهۆكە. پێشتریش لە خولی ١٣هەمین فێستیڤاڵی فیلمی سینەمای  دوبەی  خەڵاتی باشترین فیلمی درێژی بەدەستهێنابوو.
خاك- بەیاد مەریوانی




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved