18/2/2017 02:47 PM

پێشانگایەك لەنێوان هەولێرو تاران

پیشانگەیەكی تایبەت بۆ ئاودێر عوسمان كە تێیدا 32 تابلۆی نمایشكردبوو، لە گەلەری گوڵستان لە شاری تاران كرایەوە بەناونیشانی (لە هەولێرەوە تا تاران).
ئەم پێشانگایە تابلۆكانی سروشتی نێوان شاری هەولێرو تاران لەخۆدەگرێت كە شێوەكاری ناوبراو لە ماوەی دوو ساڵی رابردوو لەرێگەی سەفەرەكانی لەنێوان ئەو دوو شارە كێشاونی و كارەكانی ئەمجارەی لەكارەكانی پێشووی جیاوازە.
ئاودێر عوسمان،لەدایكبووی شاری هەڵەبجەیەو، ئێستاش مامۆستای پەیمانگای هونەرەجوانەكانی هەڵەبجەیە لە بەشی شێوەكاری، بەشداری كردووە لەپەنجاویەك پێشەنگای هونەری لە ناوەوەو دەرەوەی وڵات.
خاك- بەیاد مەریوانی






زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved