19/2/2017 09:19 AM

لەلالیگادا مەدریدییەكان بردنەوەیان بەدەست هێنا

 لە یارییەكانی هەفتەی 23ی خولی لالیگا ستاندەری ئیسپانی دا هەردوو یانەكەی شاری مەدرید سەركەوتنیان بەدەست هێنا.


سەرەتا یانەی ئەتلەنتیكۆ مەدرید توانی بە  گۆڵبارانكردنی یانەی خیخۆن سێ خاڵی ئەم هەفتەیەیە بەدەست بهێنێت كاتێك بە چوار گۆڵ بەرامبەر گۆڵێك بردنەوەی بەسەر ئەو یانەدا تۆمار كرد.


لە یارییەكی تردا یانەی ریاڵ مەدریدی پێشەنگ بە هەمان شێوە توانی بردنەوە بەسەر یانەی دووەمی هەرێمی كەتەلۆنیا یانەی ئیسپانیۆل تۆمار بكات كاتێك بە دوو گۆڵی بێ وەڵام سەركەوتنی بەدەست هێنا ,گۆڵەكانی یارییەكە مۆراتا و گاریس بێڵی وێڵزی تۆمارییان كرد.


بەوبردنەوەیەش ریاڵ مەدرید بە دوو یاری كەمتر توانی لە پێشەنگی خولەكە دا بمێنێتەوەو یانەی ئەتلەنتیكۆش بە 45 خاڵ لە پلەی چوارەمی خولەكەدایە. 




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved