7 ره‌نگه پێشانگایه‌كی تایبه‌ت به سیرامیك ده‌كاته‌وه
7 ره‌نگه به مه‌به‌ستی گرنگیدان به بواره جیاوازه‌كانی هونه‌ری شێوه‌كاری كوردی، بیری له چه‌ند پێشانگایه‌كی هاوبه‌شی بواره جیاوازه‌كانی وه‌كو سیرامیك و گرافیك و نیگاركێشی و په‌یكه‌رسازی و كاریكاتێر كردووه‌ته‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ریه‌ك له‌و بوارانه وه‌كو خۆیان نیشان بدرێن و وه‌كو خۆشیان ببینرێن و هونه‌رمه‌ندان ئه‌و بوارانه به شێوه‌یه‌كی فروانتر له جاران بناسێنن. 7 ره‌نگه پێشانگای گرافیكی كرده‌وه‌و ئێستاش هه‌واڵی كردنه‌وه‌ی پێشانگه‌یه‌كی هاوبه‌شی تایبه‌ت به هونه‌ری سیرامیك ده‌كاته‌وه، هه‌ربۆیه داوا له هونه‌رمه‌ندانی سیرامیك ده‌كات ئه‌وانه‌ی ئاره‌زووی به‌شداریكردنیان هه‌یه تا 25/2/2017 كاره‌كانیان بگه‌یه‌ننه 7 ره‌نگه. مه‌رجی به‌شداربوو/ كاره‌كه له‌هیچ پێشانگایه‌كی تر به‌شداری پێنه‌كرابێت و كاری ساڵانی 2016_2017 بێت. پێشانگاكه 1/3/2017 به هاوكاری كتێبخانه‌ی گشتی سلێمانی له گه‌له‌ری ئازاد شه‌وقی ده‌كرێته‌وه. ناونیشان: سلێمانی - بازاڕی سلێمانی پاڵاس - پشت هۆتیل سلێمانی پاڵاس. خاك – به‌ختیار سه‌عید
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure