ئاهه‌نگی كردنه‌وه‌ی ماڵی ماملێ به سه‌رپه‌رشتی هونه‌رمه‌ند رێبین جه‌مال و به به‌شداری هونه‌رمه‌ندان (هێرش كورده و هه‌واڵ محه‌مه‌د) به‌ڕێوه‌چوو. ماڵی ماملێ، ماڵێك بۆ ئاسووده‌یی و حه‌وانه‌وه‌ی ده‌روونی هه‌مووان رۆژانێك له مێژووی گه‌لی كورددا ماڵێكی رووناك له مه‌هاباد هێنده‌ی رۆشنایی خۆر هه‌میشه واڵا بوو به‌ڕووی هه‌ر تاكێكی كورددا له ساته خۆش و ناخۆشه‌كان، هه‌ر قوژبنێكی ئه‌م ماڵه پڕیه‌تی له یادگاری بۆ هه‌موو رۆشنبیران و هونه‌رمه‌ندان و ئه‌دیب و هونه‌ردۆستان و شۆڕشگێڕانی كورد له‌هه‌ر چوار پارچه‌ی كوردستاندا. هه‌روه‌ك چۆن ماملێ هه‌موو ژیانی خۆی بۆ خزمه‌تی گه‌له‌كه‌ی و به‌ره‌وپێشچوونی هونه‌ری كوردی ته‌رخان كرد، هه‌ربۆیه بۆ ئه‌وه‌ی خزمه‌تی گه‌وره‌ی ماملێ له‌بیرنه‌كرێت و رۆشنای ماڵه‌كه‌ی دوای خۆشی وه‌ك مه‌شخه‌ڵێك هه‌میشه به رووناكی بمێنێته‌وه، ماڵێكی له قه‌ڵادزێ بۆ كرایه‌وه، تا به‌هه‌مان ئه‌و گڕوتینه‌ی رابردوو درێژه بدرێت به هه‌موو ئه‌و ئامانجانه‌ی كه ماملێ بۆیان تێده‌كۆشاو بكرێته ناوه‌ندێك بۆ بڵاوكردنه‌وه‌ی هۆشیاری و به‌رچاوخستن و په‌ره‌دان به هه‌موو توانا هونه‌ری و ئه‌ده‌بی و رۆشنبیرییه‌كانی شاری قه‌ڵادزێ و هه‌موو ئه‌وانه‌ی له‌هه‌ر شوێنێكه‌وه بیانه‌وێت له ماڵه‌كه‌ی ماملێ‌دا خزمه‌تێك به كورد‌و ئامانجه‌كانی ماملێ بۆ كورد بكه‌ن. ماڵی ماملێ پێكدێت له: * ستۆدیۆیه‌كی كراوه بۆ هه‌مووان به‌گشتی و ئه‌و گه‌نجانه‌ی ده‌چنه ناو پرۆسه‌ی هاوسه‌رگیری به‌تایبه‌تی، تا یه‌كه‌م وێنه‌ی به‌یه‌كه‌وه بوون له‌گه‌ڵ وێنه‌كه‌ی ماملێ و له‌ناو كه‌شێكی ته‌واو كورده‌واریدا بگرن و بۆ هه‌میشه له یادگارییه‌كانیاندا هه‌ڵیبگرن. * ژوورێك تایبه‌ت به ئاهه‌نگی له‌دایكبوون به ئاماده‌كراوی و رازاندنه‌وه‌ی به‌وشێوه‌یه‌ی كه خوازیار ده‌یه‌وێت. * ژوورێك تایبه‌ت به كردنه‌وه‌ی خولی راهێنان و فێركار له سه‌رجه‌م بواره‌كانداو نمایشكردنی فیلمی سینه‌مایی له‌م ژووره‌دا هه‌فتانه دوو رۆژ. * هۆڵێكی كراوه بۆ دانیشتن و حه‌وانه‌وه‌ی میوانه ئه‌زیزه‌كان و ئه‌نجامدانی كۆڕ‌و سیمینار‌و كۆبوونه‌وه‌ی هونه‌رمه‌ندو ئه‌ده‌بدۆستان. * به‌شێك تایبه‌ت به هه‌ڵگرتنی وێنه‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی له‌گه‌ڵ ماملێ‌دا وێنه‌یان گرتووه. * بوونی ژورێك تایبه‌ت به ئاماده‌كردنی خواردنه‌وه سارد‌و گه‌رمه‌كان بۆ خزمه‌تكردنی میوانانی ماڵی ماملێ.
بۆ بینینی وێنه‌ی رۆژی كردنه‌وه‌ی ماڵی ماملێ كلیك لێره بكه
خاك – خدر محه‌مه‌د
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure