لە یارییەكانی هەفتەی 23ی خولی لالیگا ستاندەری ئیسپانی داو لە دوا یاری هەفتەدا یانەی بەرشەلۆنە لەنێو یاریگای كامپنۆدا پێشوازی لە یانەی دیپۆرتیڤۆ لیگانس كردو یارییەكەی بە زەحمەت لێ برەدەوە.
لەویارییەدا لیۆنێل میسی لە خولەكی 4 دا گۆڵێكی بۆ بەرشەلۆنە تۆمار كرد بەڵام لە خولەكی 71 یونای لۆپێز ئەنجامەكەی بۆ یانەی میوان یەكسان كردەوە .
یارییەكە بە وئەنجامە بەردەوام بوو هەتا خولەكی 90 كە تیایدا لیۆنێل میسی بە لێدانێكی سزا ئەنجامەكەی بۆ یانە كەتەلۆنیەكە یەكلا كردەوە و سێ خاڵی زەحمەتیان بەدەست . ئێستا بە كۆكردنەوەی 51 خاڵ لە دوای ریاڵ مەدریی پێشەنگەوەیەو بەرشەلۆنە دووەمی خولەكەی گرتووە .
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure