له زه‌مه‌نی پێشكه‌وتن و دنیای جه‌نجاڵی ئه‌مڕۆدا، له نامه ئه‌لیكترۆنییه‌كاندا وشه‌ی OK به شێوه‌یه‌كی به‌رچاو به مانای قبوڵكردن و وه‌ڵامی ئه‌رێنی به‌كاردێت و یه‌كێكیشه له وشه ئینگلیزییه باوه به‌كارهاتووه‌كان. وشه‌ی OK مێژوویه‌كی كۆنی هه‌یه‌و له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا چیرۆكی جۆراوجۆر له‌باره‌ی دروستبوونی ئه‌م وشه‌یه‌وه بوونی هه‌یه، به‌ڵام بڵاوترین ئه‌و چیرۆكانه‌ی كه له‌ڕاستی سه‌رهه‌ڵدانی ئه‌م وشه‌یه‌وه نزیكن بریتین له: Old kinderhook به‌شیك له زمانه‌وانانی زمانی ئینگلیزی پێیانوایه وشه‌ی OK له كورتكراوه‌ی Old kindehook سه‌رچاوه‌ی گرتووه، كه ئه‌م وشه‌یه‌ش ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ "مارتن فان بارن" كه خۆی بۆ هه‌ڵبژاردنه‌كانی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مریكا له ساڵی 1840 له پارتی دیموكراتییه‌كان له ناوچه‌ی Kinderhook كاندید كردبوو، وشه‌ی OK وه‌ك كورتكراوه‌یه‌كه‌و بۆ هاندان و ده‌نگپێدان به مارتن به‌كارهێنراوه‌و دواتر ئه‌م وشه‌یه زمانی ئینگلیزی ته‌نیوه. 0Killed ی به‌ریتانی یه‌كێكی تر له چیرۆكه باوه‌كانی دروستبوونی وشه‌ی OK كه لای به‌شێكیش له زمانه‌وانان جێگای باوه‌ڕه، ئه‌وه‌یه كه له كاتی جه‌نگه‌كاندا له‌لایه‌ن سه‌ربازانی به‌ریتانیه‌وه بۆ دیاریكردنی ژماره‌ی سه‌ربازه كوژراوه‌كانیان به‌كاریان هێناوه، وه‌ك "1Killed,2Killed " كاتێكیش ژماره‌ی كوژراوانیان زیادی كردووه بۆ نۆ سه‌ربازی كوژراو "9Killde " وشه‌ی (Sunday) یان به‌كارهێناوه به مانای رۆژی یه‌كشه‌ممه، هه‌ركاتێكیش سه‌ربازی كوژراویان نه‌بووبێت "0Killed" یان به‌كارهێناوه كه دواتر بووه‌ته وشه‌ی OK. All Correct زۆرێكیش پێیانوایه وشه‌ی OK له "All Correct"سه‌رچاوه‌ی گرتووه كه پیتی "A"به ده‌نگی ئۆ ده‌خوێنرێته‌وه‌و پیتی "C" به ده‌نگی كه‌ی ده‌خێنرێته‌وه، به‌و مانایه‌ی هه‌موو شتیك ته‌واو باشه. به‌ڵام ئه‌م ئاماژایه بۆ دروستبوونی وشه‌ی OK لای زمانه‌وانان به دروست هه‌ژمار ناكرێت. خاك – ژیمان عبدالرحمان س/ بنتجبیل
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure