هاوڕێیه‌تی له فه‌یسبوكدا واتای ئه‌و هاوڕێیه‌تیه ناگه‌یه‌نێت كه به شێوه‌یه‌كی روبه‌ڕوو له جیهانی راسته‌قینه‌دا بوونی هه‌یه، به‌پێی چه‌ند لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كیش زۆرینه‌ی هاوڕێیه‌تی ئه‌و تۆڕه رووكهشیه. توێژینه‌وه‌كان باسی ئاستی په‌یوه‌ندی هاوڕێیه‌تی ده‌كه‌ن له فه‌یسبوك و له ده‌ره‌وه‌ی فهیسبوكیشدا، هه‌ركه‌سێك له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبوكدا 150 هاوڕێی هه‌یه، به‌ڵام له توێژینه‌وه‌كاندا ده‌ركه‌وتووه 15 كه‌سیان هاوڕێی جددین، له‌وانه‌ش ته‌نها 5 كه‌سیشیان ده‌توانرێت وه‌ك هاوڕێی راسته‌قینه ههژماربكرێن. ئه‌و توێژینه‌وانه‌ش ئه‌و راستییه ده‌رده‌خه‌ن كه په‌یوه‌ندی هاوڕێیه‌تی پێویستی به بینینی روبه‌ڕوو هه‌یه، ئه‌میش له پێناو به‌رده‌وامیدان به‌و هاوڕێیه‌تییه. خاك – س/ الان
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure