پرۆسه‌ی خودناسی له په‌یوه‌ندییه مرۆییه‌كاندا یه‌كێكه له‌و مه‌سه‌لانه‌ی مشتومڕو قسه‌ی زۆری له‌باره‌وه ده‌كرێت، جگه له‌وه‌ی دیدو تێڕوانینی جیاواز به‌خۆوه ده‌بینێت. زۆرجار مرۆڤه‌كان ماوه‌ی یه‌كترناسین و تێكه‌ڵبوون و جۆری په‌یوه‌ندییه‌كانیان به‌پێی پله‌ی خزمایه‌تی و نزیكی ده‌كه‌نه پێوه‌رێك بۆ حوكمدان له‌سه‌رئه‌وه‌ی ناسینیان بۆ كه‌سه‌كان به رێژه‌یه‌كی زۆره، بۆیه بڕیاردان بۆ هه‌ڵسه‌نگاندنی مرۆڤه‌كان به‌باش یان خراپ كاردانه‌وه‌یه‌كی ره‌های ده‌بێت. له په‌یوه‌ندییه مرۆییه‌كانی كۆمه‌ڵی كوردیدا هه‌میشه پرۆسه‌ی ئه‌ویترناسی و حوكمدان به‌سه‌ر به‌رامبه‌ردا زیاتر به‌دیده‌كرێت وه‌ك له گه‌ڕان به‌دوای خودناسیدا، ئه‌گه‌رچی به شێوه‌یه‌ك له شێوه‌كان ئه‌م دوو پرۆسه‌یه گرێدراوی یه‌كن له‌و دیده‌ی ئه‌ویترناسی كاتێك دێته‌گۆڕێ كه خودناسی بوونی هه‌بێت بۆ خۆی، ئه‌مه وێڕای ئه‌وه‌ی خودناسین بۆ خۆی كێشه‌یه‌كی گه‌وره‌ی مرۆڤه‌كانه‌و جگه له‌وه‌ی پیاچوونه‌وه به‌خودو خۆدواندن پرۆسه‌یه‌كی گرنگه له ژیانی مرۆڤدا، بۆیه پێویسته مرۆڤه‌كان باوه‌ڕیان به‌وه بێت كه بڵێن "پێویسته كار له‌سه‌ر خۆمان بكه‌ین!" كاركردن له‌سه‌ر خود به‌شێكه له خودناسی، ئه‌گه‌ر مرۆڤه‌كان راستگۆیانه خۆیان بناسن ده‌توانن راستگۆیانه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ئه‌وی تردا بكه‌ن و ببنه جێی متمانه، بۆیه راستگۆیی و ناسینی راستی خود له‌لایه‌ن مرۆڤه‌كانه‌وه به‌شێكی گرنگه بۆ دروستكردنی ئارامی و راستی بۆ ئه‌وی تر. ئه‌مه ده‌توانێت گۆڕانكاری راسته‌قینه بهێنێته ئاراوه، به‌ڵام ئه‌وه‌ی گرفته بوونی ئیزدواجیه‌تی خوده له‌گه‌ڵ خۆی كاتێك له ناخی خۆیداو ناسینی خۆی بۆ خۆی شێوه‌یه‌كه‌و مامه‌ڵه‌كردن و ره‌فتاری پێچه‌وانه‌ی خودی خۆیه‌تی بۆ كه‌سانی به‌رامبه‌ر. ئه‌مه ئه‌و ساته وه‌خته‌یه كه له پرۆسه‌ی خودناسیدا ته‌نهاو ته‌نها كه‌سه‌كه خۆی ده‌زانێت و ده‌ناسێت، بۆیه روبه‌ڕووبونه‌وه له‌گه‌ڵ خۆیدا به‌شێكی گرنگه له پرۆسه‌ی خودناسی كه به‌هۆیه‌وه ده‌زانێت خۆی كێیه؟ تۆ كێیت؟ به‌ریه‌ككه‌وتنی ئه‌و ساته وه‌خته‌یه كه مرۆڤ ویژدانی خۆی لێی به‌ئاگادێت و پێیده‌ڵێت تا چه‌ند له‌گه‌ڵ بیروباوه‌ڕو پره‌نسیپه‌كانی خۆیدا راستگۆیانه مامه‌ڵه‌ی كردووه‌و تا ئه‌م پرۆسه‌یه یه‌كلا نه‌بێته‌وه ناسینی بۆ ئه‌وی تر ده‌كه‌وێته ژێر پرسیاره‌وه، ئه‌گه‌رچی پرۆسه‌ی ئه‌ویترناسی بۆ خۆی جیاوازه له‌و روانگه‌یه‌ی ئه‌شێت بتوانێت مرۆڤ خۆی بناسێت، به‌ڵام ئه‌ویتر هێنده‌ی خۆی پێیوایه ده‌یناسێت وا نه‌بێت. ئیدی هه‌ر كه‌سێك بێت له جۆری په‌یوه‌ندییه‌كه‌ی (هاوسه‌ر، باوك، خوشك، هاوڕێ و خۆشه‌ویست...)هتد. ره‌نگه له‌ڕووی ئایدۆلۆجی و بیركردنه‌وه‌و هه‌ڵوێسته‌كانه‌وه بتوانێت هه‌ڵیبسه‌نگێنێت، به‌ڵام ئه‌وه به‌شێكه له ژیانی مرۆڤه‌كان و رێژه‌یه‌كی ناسینه‌كان پێكده‌هێنێت، نه‌ك زۆر‌و هه‌ر ئه‌وه‌ش وا ده‌كات مرۆڤه‌كان به مافی خۆیان بزانن حوكم به‌سه‌ر ئه‌وی تردا بده‌ن كاتێك باس له‌وی تر ده‌كرێت له بۆنه‌یه‌كدا یان كاتی هاوسه‌رگیری وه‌ڵامیان هه‌بێت بۆ ناسین و حوكمدان به‌سه‌ر ئه‌وی تر. له واقعدا ئه‌وه‌ی به‌دیده‌كرێت مرۆڤ بونه‌وه‌رێكی ئاڵۆز‌و تایبه‌ته‌و سروشتی خۆیان وا ده‌كات به‌گشتی هه‌میشه به‌پێی قۆناغ و ئه‌زموونه جۆربه‌جۆره‌كانی ژیان، هه‌ڵگری نهێنی و شاراوه‌كان بن هه‌ریه‌ك به شێوه‌یه‌ك. له‌و نێوه‌نده‌شدا پرۆسه‌ی خودناسی و ئه‌ویترناسی پرۆسه‌یه‌كی سه‌خت و قورس و ئاڵۆز ده‌بێت، چونكه خودناسی و ئه‌ویتر ناسی وه‌ك دوو دراوی دوو دیو وان چه‌ند ته‌واوكه‌ری یه‌كترن هێنده پێچه‌وانه‌ی یه‌كترن له‌ڕووی واقیعه‌وه، بۆیه مافدان به ره‌هایی به‌وه‌ی حوكمدان بێت بۆ ناسینی ئه‌ویتر پرۆسه‌یه‌كی ناڕاست و رێژه‌ییه. نووسینی: كنێر عه‌بدوڵڵا [email protected]
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure