له‌م بابه‌ته‌دا سه‌رنج ده‌خه‌ینه سه‌ر توێژینه‌وه‌ی پزیشكان له باره‌ی ته‌ماته‌ی ره‌ش، به‌وپێیه‌ی كه نموونه‌یه‌كی نوێیه له بازاڕه‌كاندا، له‌هه‌مانكاتیشدا وه‌ك ته‌ماته‌ی سوور بۆ ناو زه‌ڵاته به‌كاردێت و هه‌م بۆ ناو چێشتیش. له توێژینه‌وه‌ی زانایانی بواری ته‌ندروستیدا له زانكۆكانی ئه‌مریكا ده‌رده‌كه‌وێت كه ته‌ماته‌ی ره‌ش له ته‌ماته‌ی سوور سوودی زیاتره، ئاشكراشی ده‌كه‌ن كه زۆرترین سوودی هه‌یه بۆ چاره‌سه‌ری نه‌خۆشی شه‌كره. ده‌شڵێن كه زانایان بۆ تاقیكردنه‌وه تۆوی ته‌ماته‌ی سوور‌و مۆریان تێكه‌ڵ كردووه‌و چاندوویانه، ده‌رئه‌نجامیش ته‌ماته‌ی ره‌شی لێده‌رچووه، هه‌روه‌ها تامی كه‌متر شیرینه له‌چاو ته‌ماته‌ی سوور. خاك – س/ ئاژانسه‌كان
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure