لە یارییەكانی قۆناغی 16ی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپاو لە یاری چوندا یانەی ئەتلەنتیكۆ مەدرید توانی سەركەوتنیكَی گەورە بەدەست بهێنێت.
ئەتلەنتیكۆ كە لە دەرەوەی یاریگای خۆی رووبەرووی یانەی بایرن لیڤەركوزن بویەوە ویارییەكەی بە 4 گۆڵ بەرامبەر دوو گۆڵ بردەوە تارادەیەكی زۆر خۆی لە قۆناغی هەشت نزیك كردەوە . لە یارییەكی تردا یانەی مانسیتی لە نێو یاریگای خۆیدا رووبەرووی یانەی مۆناكۆی فەرەنسی بویەوەو هەردوو یانە یارییەكی مێژوویان ئەنجامدا.
مانسیتی دەست پێشخەری گۆڵی كرد بەڵام مۆناكۆ بە دوو گۆڵ وەڵامی دایەوە دوارتر كورانی گواردیۆلا نەوەستان وتوانیان بەسەركردایەتی ئەگوێرۆ ئەنجامەكە بگۆرن بە پێنج گۆڵ بەرامبەر سێ گۆڵ كە فاڵكاو لێدانێكی سزای لەدەستدا بۆ مۆناكۆ هەرچەندە دوو گۆڵیشی بۆ یانەكەی تۆمار كرد.
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure