لە یارییەكانی قۆناغی هەشتی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپاو لە یاری چوندا یانەی یوڤانتۆس لە دەرەوەی یاریگای خۆی رووبەرووی یانەی پۆرتۆی پورتوگالی بویەوەو یارییەكەی لێ بردەوە . یۆڤانتۆس هەرچەندە لە دەرەوەی یاریگای خۆی بوو بەڵام توانی كۆنترۆڵی یاریگا بكات و بە ئاسانی و بە دوو گۆڵی بێ وەڵام لە یانەی پۆرتۆی خاوەن یاریگا بباتەوە كە گۆڵەكانی یارییەكە هەریەكە لە دانێل ئەلڤێس و هێرا تۆماریییان كرد,بەوبردنەوەیەش هەنگاوێكی باشیان بری بۆ گەیشتن بە قۆناغی داهاتوو .
لە دووەم یاریدا یانەی ئیشبیلیە لە نێو یاریگای خۆیدا پێشاوازی لە یانەی لیستەر سیتی ئینگلیزی كرد و یارییەكەی بە دوو گۆڵ بەرامبەر گۆڵێك لێ بردەوە.
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure