باڵه‌خانه سه‌ماكاره‌كه‌ی شاری براغی پایته‌ختی كۆماری تشیك، یه‌كێكه له باڵه‌خانه سه‌رنجڕاكێشه‌كانی جیهان و به دروستكراوێكی ئه‌ندازیاری بیناكاری ناوازه ئه‌ژمار ده‌كرێت. باڵه‌خانه‌كه له‌سه‌ر شێوه‌ی ژن و پیاوێك دروستكراوه كه سه‌مای تانگۆ ده‌كه‌ن، له‌به‌رئه‌وه‌ش به ناوی "باڵه‌خانه سه‌ماكاره‌كه" ناسراوه‌و به شێوازێكی ئه‌ندازیاری مۆدێرن دروستكراوه‌و له حه‌وت نهۆم پێكدێت. مێژووی دروستكردنی باڵه‌خانه‌كه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ساڵی 1996 كه بۆ ماوه‌ی 40 ساڵ ئه‌و جێگایه ئاسه‌واری فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی ئه‌ڵمانیای پێوه دیار بووه، كه له كۆتایی جه‌نگی جیهانی دووه‌مدا بیناكانی ئه‌و ناوچه‌یه‌یان بۆردومان كردبوو. باڵه‌خانه‌كه له‌لایه‌ن ئه‌ندازیاری كرواتی فلادا میلۆنیتش و به هاوكاری ئه‌ندازیاری ئه‌مریكی فرانك غیهری دروستكراوه، بیرۆكه‌ی باڵه‌خانه‌كه‌ش له‌سه‌ر شێوه‌ی هه‌ردوو سه‌ماكاری به‌ناوبانگی ئه‌مریكی "فرید ئه‌ستیر، غینغیر روجیرز" بونیادنراوه. ئه‌و باڵه‌خانه خه‌ڵاتی پێشبڕكێی باشترین دیزاینی بیناكاری به‌ده‌ستهێناوه‌و یه‌كێكه له گرنگترین بینا دروستكراوه‌كانی سه‌ده‌ی رابردوو له‌سه‌ر رووبه‌ری 3 هه‌زارو 458 مه‌تر دووجاو به به‌رزی 493 مه‌تر دروستكراوه‌و بڕی 5.12 ملیۆن دۆلاری تێچووه. خاك – ژیمان عبدالرحمان س/ nablusttv
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure