دانیشتوانی دوورگه‌یه‌ك له وڵاتی ژاپۆن نامرن و كه‌مترین رێژه‌ی توشبوون به نه‌خۆشییه سه‌رده‌مییه‌كانیان تێیاندا بوونی هه‌یه. دانیشتوانی دوورگه‌ی "ئه‌وكیناوا" له باشوری وڵاتی ژاپۆن به‌هۆی زۆری ته‌مه‌نیان كه له 100 ساڵ تێپه‌ڕ ده‌بێت به‌وه ناسراون كه نامرن و به رێژه‌یه‌كی زۆر كه‌م توشی نه‌خۆشییه سه‌رده‌مییه‌كان ده‌بن. توێژه‌ری ئه‌مریكی تایبه‌ت به هۆكاره‌كانی پیربوونی مرۆڤ "كریغ ویلكوكس" رایگه‌یاندووه: له ئه‌نجامی لێكۆڵینه‌وه له زۆری ته‌مه‌نی دانیشتوانی دوورگه‌ی ئه‌وكیناوا گه‌یشتووه‌ته ئه‌و ئه‌نجامه‌ی هۆكاری ته‌مه‌ندرێژیان ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی له ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌كدا سێ ژه‌م خواردنی ماسی ده‌خۆن، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا (سۆیا، په‌نیری توفی، جۆو گه‌نمه‌شامی) خواردنه سه‌ره‌كییه‌كانیانه، به به‌راورد به خه‌ڵكانی ئاسایی زیاتر سه‌وزه‌وات له ژه‌مه‌كانیاندا به‌كارده‌هێنن، ئه‌مانه‌ش بووه‌ته هۆی درێژی ته‌مه‌نیان. ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووه له‌ڕووی ته‌ندروستییه‌وه دانیشتوانی ئه‌و دوورگه‌یه ته‌ندروستییه‌كی باشیان هه‌یه كه كه‌سه به‌ته‌مه‌نه‌كانیان توانای سه‌ماو راكردنی ماوه درێژیان هه‌یه. جێی ئاماژه‌یه، زۆرێك له زانایان پێیانوایه 25%ی ته‌مه‌نی مرۆڤ په‌یوه‌ندی به بۆماوه‌وه هه‌یه‌و 75%ی ته‌مه‌ن په‌یوه‌ندی به شوێن و شێوازی ژیان و ژینگه‌وه هه‌یه. خاك – ژیمان عبدالرحمان س/ Southside Tokyo Channel
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure