ئه‌مڕۆ 23-2-2017 له مه‌راسیمێكدا "رێكخراوی هیوایه‌ك بۆ ئاشتی له كوردستان" چالاكییه‌كانی خۆیان به هاووڵاتیان و راگه‌یاندنه‌كان ئاشكرا كرد‌و خه‌ڵاتی رێزلێنانیشیان به‌خشییه ناوه‌ندی چاپه‌مه‌نی و راگه‌یاندنی خاك. له سه‌ره‌تای مه‌راسیمه‌كه‌دا، كامه‌ران عه‌بدوڵڵا سه‌رۆكی رێكخراوی هیوایه‌ك بۆ ئاشتی له كوردستان وتارێكی خوێنده‌وه، له‌گه‌ڵ وتاره‌كه‌شیدا له‌ڕێگه‌ی داتاشۆوه سه‌رجه‌م ئه‌و چالاكیانه‌ی ئه‌نجامیان داوه به ئاماده‌بووانی ئاشناكرد. چالاكییه‌كانیش خۆی له‌وه‌دا ده‌بینییه‌وه كه سه‌ردانی گرتوخانه‌ی ژنان و پیاوانیان كردووه له سلێمانی و هاوكاریان كردوون و له بارودۆخی ژیانیان و پێداویستییه‌كانیان پرسیوه‌ته‌وه، ئه‌وانه‌شی پێویستیان به چاره‌سه‌ری ته‌ندروستی هه‌بووه رێكاری گونجاویان بۆ داناون به‌مه‌به‌ستی وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ر له سلێمانی یاخود پزیشكی پسپۆڕی ئه‌ڵمانی بیانبینن. هه‌روه‌ها سه‌ردانی كه‌مپی ئاواره‌كانیان كردووه له سلێمانی و هاوكاری ئاواره‌كانیان كردووه‌و نه‌وت و پێداویستی رۆژانه‌یان بۆ دابین كردوون، ئه‌مه جگه له چاره‌سه‌ری پزیشكی بۆ كه‌سانی كه‌مدره‌رامه‌ت و پێشمه‌رگه قاره‌مانه‌كان و منداڵان. له به‌شێكی تری مه‌راسیمه‌كه‌شدا، رێكخراوی هیوایه‌ك بۆ ئاشتی له كوردستان خه‌ڵاتی رێزلێنانیان به‌خشییه چه‌ند كه‌سایه‌تییه‌كی ناسراوی شاری سلێمانی، له‌گه‌ڵ چه‌ند به‌ڕێوه‌به‌ری نه‌خۆشخانه‌و كه‌ناڵێكی راگه‌یاندن و هه‌روه‌ها ئه‌و كه‌سانه‌ی له‌م بارودۆخی قه‌یرانه‌دا به نرخێكی كه‌م یان به‌بێ به‌رامبه‌ر چاره‌سه‌ری نه‌خۆشه‌كان یان پێشمه‌رگه‌و كه‌سانی لێقه‌وماو ده‌كه‌ن. له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا ئه‌و رێكخراوه سوپاسنامه‌و خه‌ڵاتی رێزلێنانیان به‌خشییه ناوه‌ندی چاپه‌مه‌نی و راگه‌یاندنی خاك، له به‌رامبه‌ر ئه‌و هاوكاری و پشتیوانیانه‌ی خاك به‌خشیویه‌تی به‌و رێكخراوه، هه‌روه‌ها له‌ڕێ كه‌ناڵه‌كه‌شه‌وه چالاكی رێكخراوه‌كه‌یانی بڵاوكردووه‌ته‌وه‌و چالاكییه‌كانیان ئاشنا كردووه به هاووڵاتیان. خاك – فۆتۆ/ سه‌ركه‌وت محه‌مه‌د
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure