25/2/2017 02:41 PM

كتێبی كاریگەری مەی و ماددە هۆشبەرەكان لەسەر شۆفێران بڵاوكرایەوە

لە مەراسیمێكدا كە لە بارەگای ناوەندی دەرەوەی (ی،ن،ك) لە شاری سلێمانی و بە ئامادەبوونی خاتوو شاناز ئیبراهیم ئەحمەد لێپرسراوی ناوەندەكانی دەرەوەی یەكێتی بەڕێوەچوو، ڕێوڕەسمی ئیمزاكردن و بڵاوكردنەوەی كتێبی (كاریگەری مەی و ماددە هۆشبەرەكان لەسەر شۆفێران) بەڕێوەچوو كە لەلایەن  موقەدەم بەختیار محەمەدەوە نووسراوە.
لە مەراسیمەكەدا وێڕای پێشكەشكردنی كتێبەكە بەسەر ئامادەبووان و دەزگاكانی راگەیاند، نووسەری كتێبەكە (١٥٠) كتێبیشی بەدیاری پێشكەش بە كتێبخانەی پەروەردەی سلێمانی كرد بەمەبەستی دابەشكردنی بەسەر كتێبخانەی خوێندنگە ئامادەیی و دواناوەندییەكان و توێژەرانی كۆمەڵایەتیدا بە مەبەستی سوود لێوەرگرتن و ڕێنمایی كردنی خوێندكاران.
ئەم كتێبە لەسەر ئەركی هەریەك لە (نەبەز كەریم رەشید و ئامانج شەهید عبدالله) كادرانی كۆمیتەی بەریتانیای ناوەندی دەرەوە لە چاپ دراوە .
خاك- بەیاد مەریوانی






زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved