له‌گه‌ڵ ئاماده‌كردنی خواردندا به‌رده‌وام گرنگی به به‌كارهێنانی به‌هاراتی جۆراوجۆر ده‌درێت، جگه له خۆشكردنی تامی خواردن سوودیشی هه‌یه بۆ باری ته‌ندروستی مرۆڤه‌كان، به‌وپێیه‌ی جه‌سته‌ی مرۆڤ پاكده‌كاته‌وه له رێگای له‌ناوبردنی میكرۆب و نه‌هێشتنی ژه‌هر له جه‌سته‌دا. له‌م بابه‌ته‌دا روونكردنه‌وه‌ی پزیشكانی بواری ته‌ندروستی ده‌خه‌ینه‌ڕوو له باره‌ی سووده‌كانی به‌هارات. * به‌هاراتی گوێزی ره‌ش سوودی هه‌یه بۆ له‌ناوبردنی میكرۆب له‌ناو ریخۆڵه‌دا. * به‌هاراتی كه‌ره‌وز سوودی هه‌یه بۆ پاككردنه‌وه‌ی ئه‌و مادده زیانبه‌خشانه‌ی له‌ناو پێستی مرۆڤدا كۆبوونه‌ته‌وه. * به‌هاراتی زه‌نجه‌فیل سوودی هه‌یه بۆ هه‌زمكردنی خواردن به‌گشتی. * به‌هاراتی گوڵه‌زه‌رده سوودی هه‌یه بۆ باری ته‌ندروستی جگه‌ر به‌وپێیه‌ی هاوكاری پاككردنه‌وه‌ی ده‌كات، جگه له‌وه‌ش به‌گشتی ته‌ندروستی مرۆڤ ده‌پارێزێت. * به‌هاراتی ته‌رخون سوودی هه‌یه بۆ پاككردنه‌وه‌ی خوێن و جگه‌ر، به‌وشێوه‌یه‌ش هاوكاری هه‌موو ئه‌ندامه‌كانی جه‌سته ده‌كات بۆ پاككردنه‌وه‌ی دوور له میكرۆب و كه‌ڕو. خاك – س/ ئاژانسه‌كان
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure