26/2/2017 09:47 AM

چێڵسی سێ خاڵی تری وەرگرت و لە پێشەنگ جێگیر تر بوو

لە یارییەكانی هەفتەی 26ی پریمەرلیگدا یانەی چێڵسی گەرایەوە سەر سەركەوتنەكانی وبە ئاسانی سێ خاڵی ئەم هەفتەیەی لە سەر پشتی یانەی سوانزی سیتی وەرگرت.


گۆڵەكانی یارییەكە فابریگاس و پیدرۆ و كۆستا بۆ چێڵسیان تۆار كرد وتاكە گۆڵی سوانزی فێرناندوچ لۆرێنتی ئیسپانی تۆماری كرد,بەوبردنەوەیەش چێڵسی لە پێشەنگ خۆی جێگیر تر كرد و بە 26 یاری لە كۆكردنەوەی 63 خاڵ لە پێشەنگی خولەكەدایە.


بریار بوو لە بەردەوامی یارییەكانی ئەم هەفتەیەش یاری لوتكەی هەفتە لە نێوان هەردوو یانەكەی مانچستەر بە رێوە بچێت بەڵام یارییەكە دواخرا بۆكاتێكی تر.


تۆتنهام لە روبەرووبونەوەیەكی نوێدا بەرامبەر یانەی ستۆك سیتی یاری دەكات و دەیەوێت خۆی لە چێڵسی نزیك بكاتەوە بەبردنەوە لە یارییەكەدا.




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved