به‌گشتی سروشتی مرۆڤه‌كان هه‌ڵگری خه‌سڵه‌تی جۆراوجۆر له‌خۆده‌گرن، كه به‌پێی ژینگه‌و كه‌لتووری په‌روه‌رده‌یی كۆمه‌ڵگه‌كان كاریگه‌ری ده‌بێت له‌سه‌ر ده‌ركه‌وتن و زاڵبوونی خه‌سڵه‌ته باشه‌كان یان خراپه‌كان له بونیادی كه‌سایه‌تی و قۆناغه جیاوازه‌كانی ژیانی تاكه‌كاندا. خه‌سڵه‌تی لێبورده‌یی، ئه‌گه‌رچی شتێكه له‌ڕووی تیۆرییه‌وه مرۆڤ به ئاسانی فێری ده‌بێت، به‌ڵام له‌ڕووی جێبه‌جێكردنییه‌وه قورسه‌و یه‌كێكه له‌و خه‌سڵه‌ته گرنگ و پێویستانه‌ی بوونی هه‌یه له ژیانی مرۆڤه‌كاندا، كه ده‌شێت ئاڕاسته‌ی ژیان و په‌یوه‌ندییه مرۆییه‌كان زۆر به باشی گه‌شه پێبدات و له خزمه‌تی مه‌سه‌له گشتییه‌كان و مرۆڤایه‌تیدا بێت، ئه‌مه وێڕای ئه‌وه‌ی ئه‌م چه‌مكه گرێ‌دراو و ته‌واوكه‌ری هه‌ردوو چه‌مكی خۆشه‌ویستی و به‌خشینه، به‌و واتایه‌ی بێ بوونی خۆشه‌ویستی مرۆڤ ناتوانێت هه‌ستی به‌خشینی تێدا بێت و له‌هه‌مانكاتدا ناتوانێت خۆشه‌ویستی بكات بێ لێبورده‌یی. لێكدانه‌وه‌ی ئه‌م چه‌مكه له كۆمه‌ڵگه رۆژهه‌ڵاتییه‌كاندا به جیاواز له كۆمه‌ڵگه رۆژئاوایییه‌كان جیاوازی به‌خۆوه ده‌بینێت و له‌هه‌مانكاتدا لێكدانه‌وه‌ی جیاوازیشی بۆ ده‌كرێت، به‌و واتایه‌ی هه‌ندێك پێیوایه گه‌ر كه‌سێك لێبورده بێت له به‌رامبه‌ر ئه‌ویدیدا كاتێك ناڕاستییه‌ك یان هه‌ڵه‌یه‌ك له به‌رامبه‌ری ده‌كات، ئه‌وا به لاوازی یان ترس لێكده‌درێته‌وه‌و هه‌ندێكی دی پێیوایه لێبورده‌یی به مانای زاڵبوون و سه‌پاندن دێت و هه‌ندێكی دیكه‌ش به مانای سوكایه‌تی یان بیرچوونه‌وه ناوزه‌ندی ده‌كات، له كاتێكدا ئه‌و چه‌مكه له رۆژئاوادا بووه‌ته كه‌لتوورێكی پیاده‌كردن لای تاكه‌كان و مانایه‌كی ته‌واو پێچه‌وانه‌وه له‌خۆده‌گرێت. خودی لێبوردنه كه ده‌بێته هۆی یه‌كخستن و یه‌كبوون و هه‌ڵكردنی ره‌نگ و ده‌نگ و بیروبۆچوون و ئایدیا جۆربه‌جۆره‌كان به هه‌موو جیاوازییه‌كانیانه‌وه‌و له‌هه‌مانكاتدا هانده‌رو یارمه‌تیده‌ر ده‌بێت بۆ پێكه‌وه ژیان و به‌رده‌وامیه‌تتدان به ژیانی هاوسه‌رو هاوكاره‌كان له‌ڕووی پیشه‌و كاریانه‌وه تا ده‌رئه‌نجام كاری به‌رهه‌مدارو باشتر‌و كاریگه‌رتر بهێننه ئاراوه. لێره‌وه گرنگی به كه‌لتووریكردنی چه‌مكه‌كان به تێڕوانینه نوێ و به‌ها مرۆییه‌كانه‌وه دێته ئاراوه‌و وه بۆ پیاده‌كردنی ئه‌ركی هه‌مه‌لایه‌نه‌ی گه‌ره‌كه به تایبه‌ت له نێوه‌ندی سیستمی ژینگه‌ی په‌روه‌رده‌یی قۆناغه جیاوازه‌كانی تاكه‌كان، له‌وانه چه‌سپاندن و كاركردن به چه‌مكی لێبورده‌یی وه‌ك خه‌سڵه‌تێك و به‌هایه‌كی مرۆیی له پێناو ژینگه‌یه‌كی دروست و شارستانی و مرۆیی‌دا. نووسینی: كنێر عه‌بدوڵڵا [email protected]
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure