مریشكی ئه‌یام سمینه "Ayam Ceman" یه‌كێكه له جۆره ده‌گمه‌نه‌كانی مریشك كه ره‌نگی ته‌واوی په‌ڕو جه‌سته‌ی و به‌شه‌كانی تری ناوه‌وه‌شی ره‌شه. ئه‌مجۆره مریشكه له وڵاتی ئه‌نده‌نوسیا هه‌یه‌و به‌هۆی ده‌گمه‌نی و كه‌می ژماره‌یه‌وه نرخی مریشكێكی ده‌گاته 400 دۆلار‌و نرخی ته‌نها هێلكه‌یه‌كشی 199 دۆلاره. ئه‌مجۆره مریشكه به‌هۆی تایبه‌تمه‌ندییه‌كه‌وه كه پێیده‌وترێت "fibromelanosis" واته زۆری رێژه‌ی ره‌نگ، وایكردووه كه ته‌واوی جه‌سته‌ی ره‌نگی ره‌ش بێت و كێشی ئه‌م مریشكه‌ش له نێوان 1.5 تا 2 كیلۆگرامه‌و قه‌باره‌ی هێلكه‌كه‌ی له هێلكه‌ی ئاسایی بچوكتره‌و ره‌نگی كرێمیه. ئه‌مجۆره مریشكه لای ئه‌ندۆنیسیه‌كان به‌بوونی چانس و خێر‌و به‌ره‌كه‌ت هه‌ژمار ده‌كرێت، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا پێیانوایه خواردنی گۆشتی ئه‌مجۆره مریشكه ده‌بێته هۆی زیادبوونی به‌رگری له‌ش و دووربوون له نه‌خۆشییه‌كان، هه‌ربۆیه له ئاهه‌نگ و بۆنه تایبه‌ته‌كاندا ئه‌مجۆره مریشكه سه‌رده‌بڕدرێت. خاك – ژیمان عبدالرحمان س/ الان
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure