دانیشتوانی گوندی "كوبر بادی" كه ده‌كه‌وێته باشووری ئوسترالیا‌و ناوچه‌یه‌كی بیابانیه، خاوه‌نی سه‌یرترین جۆری ژیانن، ئه‌ویش ئه‌وه‌یه كه ژیان له‌ژێر تاشه به‌رده‌كانی ژێر زه‌ویدا به‌سه‌رده‌به‌ن. دانیشتوانی ئه‌و گونده كه ژماره‌یان 3500 كه‌سن، له رێگه‌ی ئه‌شكه‌ته‌وه ژێر زه‌ویان هه‌ڵكه‌ندووه‌و ماڵ و شوێن پێداویستییه‌كانی ژیانیان له تاشه به‌رده‌كانی ژێر زه‌ویدا هه‌ڵكۆڵیوه‌و ژیانێكی ئارام به‌سه‌رده‌به‌ن. ئه‌مكاره‌ی دانیشتوانی گونده‌كه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ هه‌ڵهاتن له پله‌ی گه‌رمی به‌رز به‌هۆی بیابانی ناوچه‌كه‌یان كه پله‌ی گه‌رمی له رۆژدا ده‌گاته 50 پله‌ی سه‌دی و له شه‌وانیشدا نزم ده‌بیته‌وه بۆ سفری سه‌دی. دانیشتوانی گونده‌كه خانوو و جێگای حه‌وانه‌وه‌كانیان وه‌ك خانووه‌كانی ئه‌م سه‌رده‌مه دروست كردووه‌و ژیانێكی ئاسایی له‌ژێر زه‌ویدا به‌ڕێده‌كه‌ن و ئاو له قوڵی 24 مه‌تر له باكووری گونده‌كه‌دا به‌ده‌ستده‌هێنن. له‌لایه‌ن دانیشتوانی گونده‌كه‌شه‌وه هۆتێل و رێستۆرانت له‌ژێر زه‌ویدا بۆ ئه‌و گه‌شتیارانه دروست كراوه كه ده‌یانه‌وێت شه‌وێك ژیان له‌ژێر زه‌وی به‌سه‌ربه‌رن. ناوچه‌ی كوبر بادی پێش 150 ساڵ به ئاوی زه‌ریا داپۆشراوه، به‌ڵام به‌هۆی كشانه‌وه‌ی ئاو بۆ ناو زه‌ریاكان و به تێپه‌ڕبوونی كات ناوچه‌كه وه‌ك بیابانی لێهاتووه، له ساڵی 1915ـه‌وه دانیشتوانی گونده‌كه ده‌ستیان به دروست كردنی ئه‌شكه‌وتی ژێر زه‌وی كردووه بۆ به‌سه‌ربردنی ژیان. خاك – ژیمان عبدالرحمان س/ئاژانسی وه‌ته‌ن
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure