27/2/2017 09:41 AM

بەرشەلۆنە یاری لوتكەی بردەوە

لە یارییەكانی هەفتەی 24ی خولی لالیگای ئیسپانی دا یانەی بەرشەلۆنە لە دەرەوەی یاریگای خۆی بردنەوەیەكی گرنگی بەدەست هێنا.

بەرشەلۆنەكە لەنێوی یاریگای فیسەنتی كاڵدیرۆن رووبەرووی یانەی ئەتلەنتیكۆ مەدیدی دووەم یاری مەدرید بویەوە ویارییەكەی بە زەحمەت لێ بردەوە.

بەرشەلۆنە دەست پێشخەربوو لە گۆڵ تۆمار كرد لەرێگەی رافیناوە لەگێمی یەكەمدا بەڵام لە گێمی دووەمدا گۆدین ئەنجامەكەی بۆ خاوەن یاریگا یەكسان كردەوە .

پێش تەواو بونی یارییەكە بە چەند خولەكێك لیۆنێل میسی بە گۆڵێكی كوشندە بەرشەلونَەی پێش خست و توانی سێ خاڵی گرن بۆ یانەكەی بەدەست بهێنێت.

دوای ئەو بردنەوەیە بەرشەلۆنە خاوەنی 54 خاڵ و لە پلەی دووەمدا مایەوە و ئەتلەنتیكۆ مەدریدیش بە 45 خاڵ لە پلەی چوارەمدایە.




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved