له درێژه‌ی كار‌و چالاكییه‌كانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی رۆشنبیری و هونه‌ری ده‌ربه‌ندیخان رۆژانی 22/24-2-2017 شانۆیی "دوا هه‌واڵ" نمایشكرا. له‌باره‌ی شانۆییه‌كه، حه‌سه‌ن محه‌مه‌د ساڵح ده‌رهێنه‌رو ئاماده‌كاری شانۆییه‌كه بۆ سایتی خاك وتی: ئه‌م شانۆییه له ده‌قێكی عه‌ره‌بییه‌وه كه نووسه‌ره‌كه‌ی ناوی "مه‌سلیم بدیری"یه وه‌رمانگرتووه‌و حسێن له‌تیف كاری وه‌رگێڕانی بۆ كردووه، به‌ڵام ئێمه به‌زمانی كوردی جارێكی‌تر داڕشتنه‌وه‌مان بۆ كردووه‌ته‌وه، به‌شێوه‌یه‌ك له‌گه‌ڵ بارودۆخی ئێستا گونجاوبێت. له‌ڕووی ناوه‌ڕۆكی شانۆییه‌كه‌وه رایگه‌یاند: شانۆییه‌كه باسكردن بوو له‌و ژینگه ئاڵۆزه‌ی كه ئێستا میدیای كوردی و سۆشیال میدیای پێدا تێده‌په‌ڕێت و كاریگه‌ری سلبی ئه‌و دۆخه له‌سه‌ر تاكه‌كانی كۆمه‌ڵگا. ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، دراماكه به‌شێوه‌ی مۆنۆ دراما بوو، یه‌ك ئه‌كته‌ری سه‌ره‌كی نواندنی كردووه، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا دیمه‌نی ده‌ره‌وه‌مان تێهه‌ڵكێش كردبوو، به‌هه‌موو كاری موزیك و روناكی و ده‌نگیشه‌وه، شه‌ش كه‌س كاری بۆ ئه‌و شانۆییه كردووه. سه‌باره‌ت به پێشوازیكردنی هاووڵاتیان له شانۆكه، وتی: وه‌كو هه‌موو جارێكی‌تر بینه‌رانی شانۆ له ده‌ربه‌ندیخاندا پێشوازییه‌كی گه‌رمیان له شانۆییه‌كه كرد‌و سه‌رجه‌م توێژه‌كان بوونه بیننه‌ری شانۆكه. ئه‌وه‌شی دووپاتكرده‌وه، هه‌رچه‌نده له قه‌یرانێكی دارایی سه‌ختدا هاووڵاتیان ژیان به‌سه‌رده‌به‌ن، به‌ڵام له‌زۆربه‌ی شوێنه‌كان به‌گشتی و ده‌ربه‌ندیخان به‌تایبه‌تی، شانۆ بینه‌ری له‌ده‌ستنه‌داوه، ئه‌مه‌ش هۆكاری ئه‌وه‌یه كه له‌مكاتانه‌دا رووداو زۆر ده‌بێت و ده‌قی نووسینی شانۆش زۆرده‌بێت. هه‌ربۆیه قه‌یران ده‌بێته هۆی زیندووبوونه‌وه‌ی شانۆ. وتیشی: ئه‌م شانۆییه، سه‌ره‌تا له ده‌ربه‌ندیخان نمایشكراوه، له داهاتووشدا له كۆیه‌و كه‌ركوك و خانه‌قین و شاره‌زوور و سلێمانیش نمایشی ده‌كه‌ین، هه‌روه‌ها شاری هه‌ولێریش ئه‌گه‌ر بانگهێشتمان بكه‌ن به‌خۆشحاڵییه‌وه نمایشی ده‌كه‌ین. بۆ زانین و ورده‌كاری زیاتر له‌باره‌ی شانۆییه‌كه‌و كاروباره‌كانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی رۆشنبیری و هونه‌ری ده‌ربه‌ندیخان، ده‌توانن كاتژمێر 7:00ی شه‌وی 1-3-2017 بینه‌ی به‌رنامه‌ی گۆڤار بن له ته‌له‌فزیۆنی خاك. خاك – كاشان و ژیمان
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure