27/2/2017 01:57 PM

خەڵاتەكانی ئۆسكار دابەشكران

لەئاهەنگێكدا كە لە هۆلیۆد ئەنجامدرا، ژمارەیەك لەئەستێرەی سینەمایی و دەرهێنەر و ئەكتەر و هونەرییەكانی بواری سینەما، خەڵاتی ئۆسكاریان بەرامبەر بەبەرهەمە سینەماییەكانیان پێبەخشرا. 
خەڵاتەكانیش بەمجۆرە دابەشكران: 
فیلمی (مونلایت) خەڵاتی ئۆسكاری باشترین فیلمی پێبەخشرا. 
دامیان چازیل خەڵاتی ئۆسكاری باشترین دەرهێنەری بەرامبەر فیلمی رۆمانسی (لالا لاند) پێبەخشرا. 
كیسی ئافلیك خەڵاتی ئۆسكاری باشترین ئەكتەری بەرامبەر رۆڵبینینی لەفیلمی (مانچستەر بای زە سی) پێبەخشرا. 
ئیما ستون خەڵاتی ئۆسكاری باشترین ژنە ئەكتەری لەبەرامبەر رۆڵبینینی لەفیلمی (لا لا لاند) پێبەخشرا. 
ماهیرشالا عەلی خەڵاتی ئۆسكاری باشترین ئەكتەری یاریدەدەری بەرامبەر بەرۆڵبینینی لەفیلمی (مونلایت) پێبەخشرا. 
فیولا دیفیز خەڵاتی ئۆسكاری باشترین ژنە ئەكتەری یاریدەدەری لەبەرامبەر رۆڵبینینی لەفیلمی (فنسیس) پێبەخشرا. 
فیلمی ئێرانی (فرۆشیار)ی دەرهێنەر ئەسغەری فەرهادی خەڵاتی ئۆسكاری باشترین فیلمی بیانی پێبەخشرا. 
فیلمی (زوتوبیا) خەڵاتی ئۆسكاری باشترین فیلمی ئەنیمەیشنی پێبەخشرا. 
فیلمی سوری (كڵاوی سپی)خەڵاتی ئۆسكاری باشترین كورتە فیلمی دۆكیۆمێنتەری پێبەخشرا. 
كینیت لونیرغان خەڵاتی ئۆسكاری باشترین سیناریۆی بنەڕەتی بەرامبەر بە فیلمی (مانچستەر بای سی) پێبەخشرا. 
تاریل ئالفین ماكرینی و باری جینكینز خەڵاتی ئۆسكاری باشترین سیناریۆی وەرگیراویان بەرامبەر بە فیلمی (مونلایت) پێبەخشرا. 
فیلمی دۆكیۆمێنتەری (ئو.جی. ماید ئان ئەمریكا) خەڵاتی ئۆسكاری باشترین دۆكیۆمێنتەری پێبەخشرا. 
لینۆس ساندغرن خەڵاتی ئۆسكاری باشترین وێنەگرتنی سینەمایی لەفیلمی (لا لا لاند) پێبەخشرا. 
جاستن هورینز خەڵاتی ئۆسكاری باشترین مۆسیقای وێنەگرتنی لەفیلمی (لا لا لاند) پێبەخشرا. 
گۆرانی (سیتی ئۆف ستارز) خەڵاتی ئۆسكاری باشترین گۆرانی پێبەخشرا. 
بەكۆی گشتی فیلمی (لا لا لاند) شەش خەڵاتی ئۆسكار و فیلمی (مونلایت) سێ‌ خەڵاتی ئۆسكاریان پێبەخشرا و دو خەڵاتی ئۆسكاریش درایە هەریەك لەفیلمەكانی (مانچستەر بای نایت) و فیلمی (هاكسوو ریدج). 

خاك:هەردی محەمەد 







زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved