28/2/2017 08:43 AM

لیستەر سیتی بە بێ رانێری یەكەم یاری بردەوە

یانەی لیستەر سیتی ئینگلیزی و پاڵەوانی ساڵی رابردووی خولی پریمەرلیگی ئینگلیزی لە یەكەم یاری خۆیدابە بێ راهێنەرەكەی سەركەوتنی بەدەست هێنا.


كلاودیۆ رانێری ئیتاڵی وەرزی رابردوو بە شێوەیەكی چاوەرواننەكراو توانی یانەی لیستەر سیتی بكاتە پاڵەوانی خولەكە لە بەرامبەر چەندین یانی زلهێزی  ئەوڵاتەدا كە بووە مێژوویەكی گەورە بۆ یانەكە بەڵام لەم وەرزەدا تەنهاخاوەنی 6 بردنەوەبوو لە 24 هەفتەی خولەكەدا, بۆیە بەرپرسانی یانەكە ئەو راهێنەرەیان لە چەند رۆژی رابردوو دورخستەوە.


لەم یارییەدا كە لیستەر لە نێوی اریگای گینگ بەرامبەر یانەی لیڤەرپوڵ یاری كرد و توانی یارییەكە بە سێ گۆڵ بەرامبەر گۆڵیك بباتەوە ولە پلەكانی دواوەوەی خولەكە دور بكەوێتەوە.
دوای یارییەكە لیستەر بە 24 خاڵ لە پلەی 15 دایەوەو لیڤەرپوڵیش بە 49 خاڵ لە پلەی پێنجەمی خولەكەدایە. 




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved