28/2/2017 09:19 AM

به‌یانیان ئاوی گه‌رم بخۆره‌وه‌! بزانه‌ بۆ؟

به‌گشتی تێگه‌یشتووین كه‌ خواردنه‌وه‌ی په‌رداخێك ئاو له‌ به‌یانیاندا سوودی هه‌یه‌ بۆ باری ته‌ندروستی مرۆڤ، هه‌روه‌ها بیستوشمانه‌ كه‌ یه‌ك په‌رداخ ئاو له‌گه‌ڵ ئاوی لیمۆدا به‌هه‌مانشێوه‌ سوودبه‌خشه‌.

له‌م بابه‌ته‌دا بۆ یه‌كه‌مجار به‌ به‌ڵگه‌وه‌ رایده‌گه‌یه‌نین كه‌ خواردنه‌وه‌ی ئاوی گه‌رمیش له‌ به‌یانیاندا سوودی هه‌یه‌ بۆ ته‌ندروستی مرۆڤ، به‌وهۆیه‌ی سوودی تایبه‌تی هه‌یه‌ له‌سه‌ر باری ته‌ندروستیمان.

پزیشكانی بواری ته‌ندروستی ئه‌وه‌ ده‌خه‌نه‌ڕوو كه‌ به‌رده‌وام خواردنه‌وه‌ی ئاوی گه‌رم له‌ به‌یانیاندا سوودی هه‌یه‌ بۆ پاككردنه‌وه‌ی ئه‌ندامه‌كانی جه‌سته‌، هه‌روه‌ها هاوكاری جه‌سته‌ ده‌كات به‌ ئاسانی خواردن هه‌زم بكات. له‌هه‌مانكاتیشدا سوودی هه‌یه‌ بۆ پاراستنی باری ته‌ندروستی مرۆڤ به‌گشتی، هه‌روه‌ها ته‌ندروستیت به‌هێز ده‌كات، جگه‌له‌وه‌ش هاوكاری ریخۆڵه‌كان ده‌كات باش كاربكه‌ن.

خاك





زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved