گۆڤاری بێلسكا ئه‌و خاڵانه بڵاوده‌كاته‌وه كه به‌رنامه‌ی ژیانی رۆژانه ده‌شێوێنێت، له‌گه‌ڵ بڵاوكردنه‌وه‌ی ئه‌م خاڵانه ده‌مانه‌وێت بیركردنه‌وه‌ی گه‌شبین به مرۆڤه‌كان ببه‌خشین بۆ ئه‌وه‌ی له ئه‌مساڵدا خۆش بژین. 1- له‌دوای كاتژمێر 12:00ی شه‌و ئامێره كاره‌باییه‌كان به‌كارمه‌هێنه‌و خۆت دوور بگره له به‌كارهێنانی مۆبایل، بۆ ئه‌وه‌ی له شه‌واندا مێشكت ئارامی وه‌ربگرێت و له رۆژدا توانایه‌كی باشت هه‌بێت. 2- ئیش و كاری رۆژانه به به‌رنامه به‌ڕێبكه بۆ ئه‌وه‌ی دوانه‌كه‌ویت له كاته‌كانتدا. 3- خۆت دوور رابگره له‌وجۆره مرۆڤانه‌ی به‌رده‌وام ره‌شبینن چونكه كارگه‌ریان هه‌یه به‌سه‌ر شێوازی ژیان و دواڕۆژت، هه‌وڵبده زیاتر بیركردنه‌وه‌ی گه‌شبینت هه‌بێت و گرنگی به تێبینی مرۆڤه گه‌شبینه‌كان بده بۆ به‌ده‌ستهێنانی سه‌ركه‌وتن. 4- له كه‌سایه‌تی خۆت مه‌گۆڕه، زیاتر هه‌وڵبده خۆت بدۆزیته‌وه‌و له كه‌سایه‌تی خۆت نزیكبه. 5- گه‌شبینبه له‌سه‌ر بابه‌تی خۆشه‌ویستی، ئه‌وانه‌ی روبه‌ڕووی ئه‌زمونێكی سه‌خت بوونه‌وه له ژیانی خۆشه‌ویستیاندا با له‌سه‌ر لاپه‌ڕه‌یه‌كی سپی ده‌ستپێبكه‌ن و هه‌روه‌ها به ئومێدی به‌خته‌وه‌ری بژی. خاك
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure