1/3/2017 09:13 AM

یۆڤانتۆس هەنگاوێك لە یاری كۆتایی نزیك بویەوە

لە یاری جامی ئیتاڵیاو لە قۆناغی چوارگۆشەی زێریندا یانەی یۆڤانتۆس لە نێو یاریگای خۆیدا لە یانەی ناپۆلی بردەوە.


یارییەكەبە ئەنجامی سێ گۆڵ بەرامبەر گۆڵێك بە كۆتا هات ,كالیخۆن لە ناپۆلی لە گێمی یەكەمدا گۆڵێكی تۆمار كرد بەڵام لە گێمی دووەمدا یۆڤی بە بەهێزی گەرایەوەو توانی بە سێ گۆڵ كە دوانیان دیبالا و گۆڵێكیان هیگواین تۆماری كرد سەركەوتن بەدەست بهێنن.


بریارە یاری گەرانەوە لە نێو یاریگای ناپۆلی بەرێوە بچێت,وە دووە یاری ئەم قۆناغە لە نێوان دوویانەكەی پایتەخت دەبێت كە یانەی رۆما و لازیۆیە. 




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved