چه‌مكی پیاوه‌تی له كۆمه‌ڵگه‌ی رۆژهه‌ڵاتتدا به‌گشتی كه خوڵقێنه‌رو دروستكه‌ری كه‌لتوورو دابونه‌ریتی كۆمه‌ڵگه‌یه، مێژوویه‌كی درێژی هه‌یه، به شێوه‌یه‌ك له هزرو بیری مرۆڤه‌كاندا ره‌گی داكوتاوه كه قسه‌كردن له‌سه‌ری كاردانه‌وه‌ی جیاواز دروست ده‌كات، وێڕای ئه‌وه‌ی له‌لایه‌ن زۆرێك له پیاوانه‌وه خه‌ون و خه‌یاڵێكی زۆری له‌سه‌ر بونیادنراوه. جێی خۆشییه هه‌ریه‌ك له ره‌گه‌زه‌كان شانازی به ره‌گه‌زبوونی خۆیانه‌وه بكه‌ن، ژن وه‌ك ژن و پیاویش وه‌ك پیاو، به‌ڵام گرنگ له‌وه‌دایه هه‌ردووكیان وه‌ك یه‌ك متمانه‌یان به‌و راستییه هه‌بێت كه مرۆڤن و هه‌ریه‌كه‌یان وه‌ك مرۆڤ مامه‌ڵه‌و ته‌ماشای ئه‌ویدی بكات. ئه‌مه وێڕای باوه‌ڕبوونیان به‌و راستییه‌ی هه‌ر یه‌كه‌یان به‌وی تره‌وه ده‌بنه ته‌واوكه‌رو ژیان رازاوه‌ترو به‌رهه‌مدارتر ده‌كه‌ن پێكه‌وه. به‌گشتی گرفتی سه‌ره‌كی له‌وه‌وه سه‌رچاوه ده‌گرێت كاتێك پیاوه‌كه به‌هۆی ئه‌و وێنا خه‌یاڵی و رۆڵه دروستكراوه‌ی كۆمه‌ڵگه پێیبه‌خشیوه، مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ به‌رامبه‌ردا بكات. كاتێك ره‌وایه‌تی به‌خۆی ده‌دات پیاده‌ی هه‌موو مافێكی بكات وه‌ك مرۆڤ بێ ئه‌وه‌ی كه‌سی به‌رامبه‌ر به شیاو بزانێت سه‌باره‌ت به‌و مافه، له‌و نێوه‌نده‌دا هه‌موو به‌ها مرۆییه‌كان بوونی نامێنێت و ئیدی دووفاقییه‌ت ده‌بێته ره‌فتارێكی دیار‌و ئاشكرای مرۆڤه‌كان كه بێگومان خودی ئه‌و پیاوانه په‌ی پێنابه‌ن. به واتایه‌كی دی خۆی به پیاو ده‌زانێت، به‌ڵام بێ ئه‌وه‌ی هیچ به‌رپرسیارێتییه‌كی ئه‌و جۆره پیاوه‌تییه‌ی لێی نراوه، له‌ئه‌ستۆ بگرێت. خۆی قوتار ده‌كات له‌كاتی به‌ڕێوه‌بردنی ماڵ و خێزان و زۆرێك له به‌رپرسیارێتییه‌كانی هه‌ن چ له‌ڕووی داراییه‌وه یان له‌ڕووی مه‌عنه‌وییه‌وه بێت و بگره زۆرجار گه‌ر ژنه هاوسه‌ره‌كه پێگه‌و لایه‌نێكی دارایی به‌هێزی هه‌بێت، ئاماده‌یه قبوڵی ئه‌وه بكات كه له‌ناو ماڵ ژنه‌كه‌ی دوو ئه‌وه‌نده‌ی خۆی له‌ڕووی داراییه‌وه به‌رپرسیارێتییه‌كان هه‌ڵبگرێت، به‌ڵام بێ ئه‌وه‌ی پێی راست بێت كه‌س به‌وه بزانێت یان ته‌نانه‌ت نایه‌وێت خۆیشی په‌ی به‌و راستییه به‌رێت، له‌و روانگه‌یه‌ی له پیاوه‌تییه‌كه‌ی كه‌مده‌كاته‌وه یان خه‌ڵك تانه‌ی لێده‌دات. له كاتێكدا راستی هه‌ڵگرتنی به‌رپرسیارێتی له‌ڕووی ماددی و مه‌عنه‌وییه‌وه به له‌به‌رچاوگرتنی واقع و باردودۆخی هه‌ریه‌كه‌یان به‌گشتی ده‌كه‌وێته ئه‌ستۆی دوولایه‌نه كه ده‌رئه‌نجام هه‌ڵگرتنی ئه‌و به‌رپرسیارێتییه هاوبه‌شه‌یه وا ده‌كات به‌شداری و بوونی هه‌ریه‌كه‌یان گرنگێتی و تایبه‌تمه‌ندێتی خۆی هه‌بێت له به‌ڕێوه‌بردنی خێزاندا‌و پێكه‌وه به‌شداربن له پرۆسه‌ی بڕیارسازیدا تا ده‌رئه‌نجام خێزان و نه‌وه‌یه‌كی ته‌ندروست بهێننه ئاراوه، ئه‌وه‌ش به پله‌ی یه‌كه‌م به ره‌وینه‌وه‌ی ئه‌و خه‌یاڵ بڵاوییه‌ی ئه‌و پیاوانه ده‌بێت یان هه‌ندێكجار ئه‌و ژنانه‌ی كه به عه‌قڵیه‌تی پیاوسالاری په‌روه‌رده كراون و بنه‌ماكانی بووه‌ته به‌شێك له ره‌فتاریان و ره‌نگدانه‌وه‌ی هه‌یه له هه‌ڵسوكه‌وتی رۆژانه‌ی ژیانیاندا كه بێگومان هۆكاری زۆری له‌پشته‌وه‌یه، بۆیه ده‌رئه‌نجام كێشه‌و خه‌باتی ژنان له‌گه‌ڵ خودی پیاواندا نییه وه‌ك ره‌گه‌ز، هێنده‌ی ئه‌وه‌ی خه‌باتكردنه‌كه له‌پێناو نه‌مانی عه‌قڵیه‌تی پیاوسالاریدایه كه ره‌گ و ریشه‌ی له عه‌قڵیه‌تی تاكه‌كاندا هه‌یه بۆ هێنانه‌دی كۆمه‌ڵێكی شارستانی و خۆشگوزه‌ران و دادپه‌روه‌ر. نووسینی: كنێر عه‌بدوڵڵا [email protected]
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure