مۆزه‌خانه‌ی لۆڤه‌ر یه‌كێكه له گرنگترین مۆزه‌خانه هونه‌رییه‌كانی جیهان كه سه‌دان پارچه‌ی مێژوویی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و جیهان له‌خۆده‌گرێت. مێژوی دروستبوونی لۆڤه‌ر: مۆزه‌خانه‌ی لۆڤه‌ر ده‌كه‌وێته به‌شی باكووری رووباری سین له پاریسی پایه‌ته‌ختی فه‌ڕه‌نسا، مێژووی دروستبوونی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ساڵی 1190ی زایینی، مۆزه‌خانه‌كه له كۆشكی یه‌كێك له پاشاكانی فه‌ره‌نسا بونیادنراوه‌و ناوه‌كه‌شی له ناوی ئه‌و كۆشكه‌وه وه‌رگیراوه كه به كۆشكی لۆڤه‌ر ناسرابوو، دواتر‌و له ساڵی 1692 دا مۆزه‌خانه‌كه فراوانتر كراوه‌و كاری هونه‌ری وه‌ك په‌یكه‌رتاشی و تابلۆی لێ دانراوه تا ساڵی 1966 یه‌كه‌م راڕه‌وی مۆزه‌خانه‌كه كراوه‌ته‌وه، دوای 100 ساڵ كاركردن له مۆزه‌خانه‌كه‌دا له 10ی ئابی 1793 به ره‌سمی مۆزه‌خانه‌كه كراوه‌ته‌وه وه‌ك مۆزه‌خانه‌یه‌كی نیشتمانی پاریس ناسێنراوه. به‌شه‌كانی مۆزه‌خانه‌كه: مۆزه‌خانه‌كه به‌پێی جۆر‌و مێژووی به‌رهه‌مه هونه‌رییه‌كان به‌سه‌ر چه‌ند به‌شێكدا دابه‌شكراوه‌و كۆی درێژی راڕه‌وه‌كانی 13 كیلۆمه‌تر چوارگۆشه‌یه، زیاتر له یه‌ك ملیۆن پارچه‌ی مێژوویی له جۆری تابلۆی زه‌یتی و په‌یكه‌ری جۆراوجۆر له‌خۆده‌گرێت. له مۆزه‌خانه‌كه‌دا پارچه مێژووییه‌كانی سه‌رده‌می ئه‌غریقی، رۆمانیه‌كان، شارستانیه‌تی میسریه‌كان و دۆڵی رافیده‌ین بوونی هه‌یه، كه ژماره‌یان 5664 پارچه‌ی مێژووییه. گرنگترین به‌شی مۆزه‌خانه‌كه له سه‌ده‌ی حه‌ڤده‌هه‌مدا له‌لایه‌ن كاترین دی میدیشی كراوه‌ته‌وه، ئه‌و به‌شه تابلۆی وێنه‌كێشه به‌ناوبانگه‌كانی جیهان له‌خۆده‌گرێت، یه‌كێك له‌و تابلۆیانه‌ش تابلۆی به‌ناوبانگی (مۆنالیزایه) كه له ساڵی 1503 له‌لایه‌ن هونه‌رمه‌ندی ئیتاڵی لیۆناردۆ دافینشی وێنه كێشراوه. له یه‌كێكی تر له راڕه‌وه‌كانی مۆزه‌خانه‌كه‌دا تابلۆكانی هونه‌رمه‌ندی به‌ناوبانگی فه‌ڕه‌نسی تولوتریك بوونی هه‌یه، له‌گه‌ڵ یه‌كه‌م تابلۆی زه‌یتی ناپلیۆن پۆناپات و په‌یكه‌ری به‌ناوبانگی بیلیجوراو رۆمانه به‌ناوبانگه‌كه‌ی نووسه‌ر دان براون به ناوی (كۆده‌كانی دافنشی). رووبه‌ری مۆزه‌خانه‌ی لۆڤه‌ر 6 هێكتار چوارگۆشه‌یه‌و یه‌كێكه له سه‌رنجڕاكێشترین مۆزه‌خانه‌كانی جیهان و ساڵانه ملیۆنان هاووڵاتی سه‌ردانی ده‌كه‌ن. خاك ژیمان عبدالرحمان س/ batuta.com
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure