نهێنی سێگۆشه‌ی به‌رمۆدا یاخود سێگۆشه‌ی "شه‌یتان" یه‌كێك بووه له‌و بابه‌تانی كه له نیوه‌ی دووه‌می سه‌ده‌ی رابردووه‌وه تائێستا زانایانی به‌خۆیه‌وه سه‌رقاڵ كردووه، ئه‌ویش به‌هۆی دیارنه‌مانی ئه‌و كه‌شتی و فڕۆكانه‌ی له‌و ناوچه‌یه نزیكبونه‌ته‌وه. له ماوه‌ی رابردوودا ده‌یان چیرۆكی جۆراوجۆر له‌سه‌ر دیارنه‌مانی كه‌شتی و فڕۆكه‌كان له‌و ناوچه‌یه‌دا بوونی هه‌بووه، به‌ڵام له توێژینه‌وه‌یه‌كی نوێ‌دا زانایانی باوكری نه‌رویج ئاشكرایان كردووه كه نهێنی سێگۆشه‌ی به‌رمۆدا ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ كۆبوونه‌وه‌ی بڕێكی زۆر گازی میسان له زه‌ریاكه‌دا. له توێژینه‌وه‌كه‌دا ئاماژه به‌وه كراوه كه له‌بنی زه‌ریای ئه‌تڵه‌سیدا چاڵێكی گه‌وره هه‌یه كه درێژییه‌كه‌ی نیو میل و قوڵییه‌كه‌ی 150 پێیه، له‌م چاڵه‌وه گازی میسان دێته ده‌ره‌وه، بوونی ئه‌م گازه هۆكاری به‌رزبوونه‌وه‌ی پله‌ی گه‌رمی ئاوه‌كه‌یه‌و به‌و هۆیه‌وه چڕیه‌كه‌ی له‌ده‌ستده‌دات، كاتێك كه‌شتی و فڕۆكه‌كان به‌و ناوچه‌یه‌دا تێپه‌ڕده‌بن له ئاوه‌كه‌دا نوقم ده‌بن. سێگۆشه‌ی به‌رمۆدا ناوچه‌یه‌كی جوگرافیه‌و له شێوه‌ی سێگۆشه‌دا ده‌كه‌وێته زه‌ریای ئه‌تڵه‌سیه‌وه له نێوان به‌رمۆدا بورتوریكو و ویلایه‌تی فلۆریدا، رووبه‌ره‌كه‌ی نزیكه‌ی یه‌ك كیلۆمه‌تر چوارگۆشه‌یه. خاك – ژیمان عبدالرحمان س/ radio sawa
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure