2/3/2017 09:24 AM

بەرشەلۆنە بە ئەنجامێكی گەورە بردیەوەو ریاڵیش دووخاڵی تری لەدەستدا

لە یارییەكانی هەفتەی 25 ی خولی پلەیەكی ئیسپانی دا یانەی بەرشەلۆنە لە نێو یاریگای كاپنۆ بەرامبەر یانەی خیخۆن یاری كردو بە ئەنجامێكی گەورە پێشوازی لێ كرد.


بەرشەلۆنە بە شەش گۆڵ بەرامبەر گۆڵێك سەركەوتنی بە سەر یانەی میواندا تۆمار كرد كە گۆڵەكانی یارییەكە هەریەكە لە میسی و سوارێز و نیمار و راكێتچ و ئەلكاسێر لە بەرشەلۆنە تۆمارییان كرد وە گۆڵێكیش یاریزانی خیخۆن رۆدرێگز بەهەڵە تۆماری كرد.


بەوبردنەوەیەش بەرشەلۆنە پێشەنگی خولەكەی گرت بە 57 خاڵ و خیخۆنیش بە كۆكردنەوەی 17 خاڵ لە پلەی 18 دایە.


لە یارییەكی تری سەرسورهێنەردا یانەی ریاڵ مەدرید بە رامبەر یانەی لاس پالاماس بە سێ گۆڵ بۆ هەردولا یەكسان بوون كە تیایدا رۆناڵدۆ بووە فریاد رەسی زەیدان و لە دۆرانێكی تەواو رزگاری كردن .
لاس پالاماس توانی بە ئەنجامێكی گەورە پێش ریاڵ بكەوێت لە دەرەوەی یاریگای خۆی كاتێك یارییەكە نزیك بوو لە كۆتایی بە سێ گۆڵ بەرامبەر گۆڵێك لە پێشەوە بوو بەڵام رۆناڵدۆ تەنها بە 4 خولەك دوو گۆڵی تۆمار كردو یارییەكەیان بە یەكسان بوون كۆتایی پێهێنا,دوای یارییەكە ریال َمەدرید بە یارییەكی دواخراوەوە خاوەنی 56 خاڵەو لە پلەی دووەمدایە و لاس پالاماس  بە 29 خاڵ لە پلەی 12 دایە.




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved