موزیسیانی كورد "رزگار حه‌مه ره‌ئوف" له ڕێگه‌ی سایتی خاكه‌وه كاری نوێ و كۆنسێرته‌كانی ئاشكرا ده‌كات. موزیسیان "رزگار حه‌مه ره‌ئوف" له‌باره‌ی ژماره‌ی ئه‌لبومه‌كانیه‌وه وتی: تائێستا سێ ئه‌لبومی موزیكم هه‌یه، هه‌روه‌ها كاری دابه‌شكردنیشم زۆر بۆ هونه‌رمه‌ندان كردووه. له‌باره‌ی ئه‌وه‌ی ئایا ده‌توانێت چه‌ند جۆر ئامێر بژه‌نێت؟ ئه‌و موزیسیانه وتی: هه‌موو جۆره موزیكه‌كان ده‌زانم، به‌ڵام سه‌ره‌تا به شمشاڵ ده‌ستم پێكردووه‌و ئێستاش له هه‌موویان زیاتر به‌كاریده‌هێنم و ئاره‌زووی ده‌كه‌م، چونكه ده‌توانم بڵێم نۆبه‌ره‌ی ده‌ستپێكردنم بۆ كاری موزیك به شمشاڵ بوو. هه‌ربۆیه خۆشه‌ویسترینه له‌لام. سه‌باره‌ت به به‌شداریكردنی له كۆنسێرتیشدا وتی: له زۆربه‌ی كۆنسێرته‌كانی ناوه‌وه‌و ده‌ره‌وه‌ی كوردستان به‌شداریم كردووه، له ئێستاشدا پرۆژه‌ی كۆنسێرته‌كانم هه‌یه بۆ سه‌رجه‌م شار‌و شارۆچكه‌كانی كوردستان كه سازیده‌كه‌م. هه‌روه‌ك له سلێمانی و كه‌ركوك و چه‌مچه‌ماڵ و ده‌ربه‌ندیخان و رانیه‌و كۆیه‌و سۆران و جوندیان و هه‌ولێرو زاخۆ. ئه‌مه جگه‌له‌وه‌ی له پرۆژه‌مدایه بیبه‌مه ده‌ره‌وه‌ی كوردستانیش. ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد: پێشتر‌و به ئێستاشه‌وه بۆ به‌شداریكردن له چه‌ند چالاكی و كۆنسێرتێك بانگهێشتی ده‌ره‌وه‌ی وڵات كراوم و به‌شداریم كردووه. له‌باره‌ی داخوازی و حه‌زری خه‌ڵك بۆ كۆنسێرت یان سی دی موزیك چه‌نده؟ ئایا خه‌ڵك وه‌كو كۆنسێرته‌كانی تر كه گۆرانی له‌گه‌ڵدایه به‌شداری كۆنسێرتی موزیك به ته‌نها ده‌كات؟ رزگار حه‌مه ره‌ئوف وتی: به‌خۆشحاڵییه‌وه له‌لایه‌ن خه‌ڵكه‌وه پێشوازییه‌كی باشی لێده‌كرێت. سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی كاری كۆنسێرته‌كه‌ی من تا راده‌یه‌ك جیاواز‌و نوێیه، به‌وپێیه‌ی به‌هۆی قه‌یرانی داراییه‌وه ناتوانم چه‌ند ژه‌نیارێك بهێنمه سه‌ر ته‌خته‌ی شانۆ، به‌ڵكو خۆم چه‌ند ئامێرێكم ریكۆرد كردووه له ستۆدیۆ تایبه‌ته‌كه‌ی خۆم له ماڵه‌وه كه هه‌مه تۆمارم كردووه، ته‌نها شمشاڵه‌كه نه‌بێت، كه به شێوه‌ی لایڤ (راسته‌وخۆ) له كۆنسێرته‌كه‌دا له‌گه‌ڵ موزیكه ئاماده‌كراوه‌كانم پێشكه‌شی ئاماده‌بووان و گوێگرانی ده‌كه‌م. سه‌باره‌ت به نوێترین به‌رهه‌میشی وتی: له ئێستادا سی دی-ـه‌كی نوێم ته‌واو بووه كه 16 تراكه، هێشتا ناوم بۆ دیاری نه‌كردووه‌و له ماوه‌یه‌كی نزیكدا بڵاوده‌بێته‌وه. وتیشی: ستایلی موزیكه‌كانم هه‌مه‌ڕه‌نگه‌و كار بۆ یه‌ك ستایلی تایبه‌ت ناكه‌م.
جێی باسه، بۆ زانینی ورده‌كاری زیاتر‌و گوێگرتن له به‌شێك له كاره هونه‌رییه‌كانی، ده‌توانن كاتژمێر 7:00ی ئێواره‌ی رۆژی 6-3-2017 له ته‌له‌فزیۆنی خاك بینه‌ری به‌رنامه‌ی گۆڤار بن.
خاك - لانه كاشان
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure