ته‌یب جه‌بار یه‌كێكه له‌و شاعیرانه‌ی له نێوه‌ندی رۆشنبیریی كوردستاندا ئاماده‌گیی هه‌یه‌و ئه‌زموونی شیعریی خۆی له‌چه‌ند دیوانێكدا چاپكردووه‌و هه‌وڵی داهێنانی به‌رده‌وامه. ئه‌زموونی ئه‌م شاعیره لای گه‌لێك لێكۆڵه‌ر بووه‌ته جێی باس‌وخواس و نووسین و لێكۆڵینه‌وه‌یان له‌سه‌ر كردووه، به‌شێك له‌و نووسین و لێكۆڵینه‌وانه‌ش نووسه‌ره‌كانیان كوردن و هه‌ندێ نووسه‌ری عه‌ره‌ب-یش له‌باره‌ی ئه‌زموونی شیعری ته‌یب جه‌باره‌وه نووسیویانه، ئه‌مه‌ش دوای وه‌رگێڕانی شیعره‌كانی شاعیر بۆ سه‌رزمانی عه‌ره‌بی. ئه‌م دوو به‌رهه‌مه‌ش كه له‌دوو توێی دوو كتێبدا چاپ بوون به‌رهه‌می دوو لێكۆڵه‌رن له‌باره‌ی ئه‌زموونی شیعریی ته‌یب جه‌باره‌وه كه پێشتر ئه‌م لێكۆڵینه‌وانه له دووتوێی ئه‌ده‌ب و هونه‌ری كوردستانی نوێ‌دا بڵاوبوونه‌ته‌وه. ئه‌ندازه‌ی وشه و وێنه ئه‌م به‌رهه‌مه له‌باره‌ی ئه‌زموونی شیعری ته‌یب جه‌باره‌وه‌یه، كه لێكۆڵه‌ر عه‌بدوڵڵا تاهیر به‌رزنجی نووسیوێتی و له‌دووتوێی 172 لاپه‌ڕه‌دا چاپ كراوه و باسم ره‌سام دیزاینی به‌رگی بۆ كردووه، له چاپخانه‌ی په‌نجه‌ره چاپ كراوه. ناوه‌ڕۆكی كتێبه‌كه بریتییه له‌م بابه‌تانه»فۆرمالیزمی رووسی، لادان پێوه‌رێك بۆ شیعرییه‌ت، وێنه‌یه‌ك به‌پێنووس، و هه‌ڵبژارده‌یه‌ك له شیعره‌كانی ته‌یب جه‌بار، له‌گه‌ڵ بابه‌تێك به زمانی عه‌ره‌بی و چه‌ند بابه‌تێكی تر.» لێكۆڵه‌ری ئه‌م كتێبه له پێشه‌كییه‌كه‌یدا نووسیوێتی»ته‌یب جه‌بار له قۆناغی دووه‌می نووسینی شیعریدا، سنووری قۆناغی یه‌كه‌می جێهێڵاوه، كه له كۆمه‌ڵه شیعرێكدا (لاواندنه‌وه‌ی خۆڵه‌مێش)دا خۆی ده‌نوێنێت ساڵی 2008 چاپی كردووه و ئه‌و شیعرانه‌ی له خۆگرتووه كه له ساڵانی حه‌فتاكان و هه‌شتاكانی سه‌ده‌ی رابردوو له بارودۆخی ئه‌و سه‌رده‌مه‌دا نووسیونی. گۆڕانكاری له روئیا و نووسینیدا له دوو دیوانه‌كه‌ی تری‌دا ده‌رده‌كه‌وێت كه پاش ئه‌و كۆمه‌ڵه شیعره‌ی یه‌كه‌م چاپكراون (ئه‌و رۆژه‌ی من ده‌مرم /2010) و (ئه‌و شیعرانه‌ی ئاوڕ بۆ پێشه‌وه ده‌ده‌ن/ 2011)، به‌تایبه‌تی له هه‌ندێك شیعری قه‌سیده‌ی په‌خشاندا كه له‌م ساڵانه‌ی دواییدا نووسیونی. هیوادارم رۆژێك ئه‌و چه‌ند ده‌قه‌یش له كتێبێكی تایبه‌تیدا ببینم.». جوانی مه‌حاڵ جوانیی مه‌حاڵ، ده‌روازه‌یه‌ك بۆ ناساندنی نوێگه‌ریی له شیعری ته‌یب جه‌باردا، به‌رهه‌مێكی نوێی نووسه‌ر نه‌جمه‌دین فه‌قێ عه‌بدوڵڵایه، ئه‌م كتێبه لێكۆڵینه‌وه‌یكی ئه‌ده‌بی نووسه‌ره له‌باره‌ی ئه‌زموونی شیعری ته‌یب جه‌باره‌وه كه پێشتر وه‌ك بابه‌تێك به‌زنجیره له كوردستانی نوێ بڵاوبووه‌ته‌وه، ئێستا له دووتوێی كتێبێكدا چاببووه، باسم ره‌سام دیزاینی به‌رگی بۆ كردووه و له دووتوێی 117 لاپه‌ڕه‌دا چاببووه، له چاپخانه‌ی په‌نجه‌ره. ناوه‌ڕۆكی كتێبه‌كه بریتییه له‌م بابه‌تانه»جوانیی مه‌حاڵ، رێگا سه‌خته‌كه‌ی داهێنان وجاویدانی، هه‌ڵبژارده له شیعره‌كانی ته‌یب جه‌بار، له‌وانه سه‌رده‌مانێ تاریكی سپی بوو، بۆم باس بكه، من حه‌زده‌كه‌م، راوه ئه‌ستێره، و چه‌ند شیعرێكی تر.» له پێشه‌كی ئه‌م لێكۆڵینه‌وه‌یه‌دا كه نووسه‌ری كتێبه‌كه نوسیوێتی هاتووه»تێڕامان و كۆڵینه‌وه له ستایل ودونیای شیعریی ته‌یب جه‌بار، تام و چێژی ستاتیكیی تایبه‌تیی خۆی هه‌یه. به‌پێی تاقیكردنه‌وه‌ی تایبه‌تی خۆم له‌گه‌ڵ شیعره‌كانیدا، مه‌به‌ستم تاقیكردنه‌وه و به‌رهه‌مه‌كانی هه‌ست نۆ ساڵی رابردوویه‌تی ئه‌و بڕوایه‌ی له‌لام دروستكرده‌وه تا زیاتر و چه‌ند باره بخوێندرێته‌وه، لایه‌نه جوانكارییه‌كانی قووڵتر و هه‌مه‌لایه‌نه‌تر ئاشكرا ده‌بن و خوێنه‌ری ده‌قه‌كان پتر به‌خۆیانه‌وه گرێ ئه‌ده‌ن.»
خاك
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure