پاش ئه‌وه‌ی له ماوه‌ی رابردوودا داره زه‌رده‌كه‌ی قه‌ره‌داغ كه ده‌كه‌وێته گوندی جافه‌رانه‌وه به‌هۆی ره‌شه‌بای به‌هێزه‌وه شكاو مه‌ترسی له‌ناوچوونی له‌سه‌ر دروستبوو، به مه‌به‌ستی پاراستنی داره‌كه كه مێژووه‌كه‌ی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ نزیكه‌ی 500 ساڵ له‌مه‌وپێش، ده‌وروبه‌ری ته‌لبه‌ند كرا‌و نموونه‌ی لێوه‌رگیراو دارێكی تری لێ به‌رهه‌مهێنرا. بیرۆكه‌ی پاراستنی ئه‌و داره ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ساڵی 1993، كاتێك مامۆستا جه‌زا ئه‌حمه‌د به‌ڕێوه‌به‌ری كتێبخانه‌ی كۆلێژی كشتوكاڵ له زانكۆی سلێمانی له‌گه‌ڵ د.سه‌لام تانجه‌رۆیی تاووتوێی ئه‌وه‌یان كردووه كه نموونه‌یه‌ك له‌و داره وه‌ربگرن بۆ مانه‌وه‌و پاراستنی له له‌ناوچوون. پاش تێپه‌ڕبوونی چه‌ند ساڵێك به‌سه‌ر ئه‌و بیرۆكه‌یه‌دا سه‌رله‌نوێ به هاوكاری د.عه‌لی عوسمان مامۆستای كۆلێژی كشتوكاڵ به‌شی باخداری له زانكۆی سلێمانی كاری جددی له‌سه‌ر كرا‌و نموونه‌ی ئه‌و داره‌یان به موتوربه به‌ڕێگه‌ی گۆپكه وه‌رگرت و توانیان سه‌رله‌نوێ پارێزگاری له نه‌وه‌ی ئه‌و داره بكه‌نه‌وه‌و له حه‌وشه‌ی زانكۆی سلێمانی بیڕوێننه‌وه، به‌وپێیه‌ی هه‌م له‌ڕووی ژینگه‌یی و هه‌م له‌ڕووی مێژوویی گرنگی تایبه‌تی خۆی هه‌بوو له ناوچه‌كه‌دا. پاشان له رێوڕه‌سمێكی شایسته‌داو به ئاماده‌بوونی سه‌رۆكی شاره‌وانی قه‌ره‌داغ و مامۆستایانی زانكۆی سلێمانی به‌شی كشتوكاڵ و خه‌ڵكی ناوچه‌كه، ئه‌و داره نوێیه كه له نه‌وه‌ی داره زه‌رده‌كه‌یه له زانكۆی سلێمانییه‌وه برایه نزیكی داره كۆنه زه‌رده شكاوه‌كه‌و دووباره روێنرایه‌وه. جێی باسه، ستافی ته‌له‌فزیۆنی خاك وه‌ك پیشه‌ی هه‌میشه‌یی و وه‌كو یه‌كه‌م كه‌ناڵیش توانی ئاماده‌یی هه‌بێت هه‌ر له سه‌ره‌تای گواستنه‌وه‌ی نه‌مامه له‌به‌رگیراوه‌كه‌ی داره زه‌رده‌كه له زانكۆی سلێمانی به‌شی كشتوكاڵه‌وه بۆ قه‌ره‌داغ تا ئاماده‌بوونی له مه‌راسیمی دووباره رواندنه‌وه‌ی ئه‌و نه‌مامه له‌نزیك داره شكاوه كۆنه‌كه. له ئایینده‌یه‌كی نزیكیشدا راپۆرت و ڤیدیۆ‌و به‌رنامه‌ی تایبه‌ت له‌سه‌ر داره كۆن و نوێیه‌كه‌ش له ته‌له‌فزیۆن و سایتی خاك بڵاوده‌كرێته‌وه. خاك - تایبه‌ت
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure