فرانس ئاشكرای كردووه كه خۆزێ مۆرینهۆ داوای له كارگێڕی یانه‌كه‌ی كردووه له‌گه‌ڵ كارگێڕی یانه‌ی وێستهام رێكبكه‌ون له‌پێناو به‌ده‌ستهێنانی تواناكانی دیمیتری بایتی فه‌ره‌نسی. پایتی 29 ساڵ له یارییه‌كانی یۆرۆی 2016 دا ئاستێكی به‌رزی له‌گه‌ڵ فه‌ره‌نسا پێشكه‌شكردو هه‌ڵبژارده‌كه‌ی گه‌یانده یاری كۆتایی جامه‌كه. له ئێستاشدا یانه‌كه‌ی له‌هه‌وڵی فرۆشتنی ئه‌و یاریزانه‌ن، به‌ڵام پایتی له خۆشه‌ویستی بۆ یانه‌ی مارسیلیای فه‌ره‌نسا رایگه‌یاندووه كه ئه‌گه‌ری زۆره رووبكاته ئه‌و یانه‌ی یه‌كه‌مجار ده‌ستیپێكردووه به یاری تیایدا. خاك
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure