ئیرك لامێلای ئه‌رجه‌نتینی و یاریزانی یانه‌ی تۆتنهامی له‌نده‌نی، به رۆژنامه‌ی فۆر فۆر توی راگه‌یاندووه كه له یانه‌كه‌ی ده‌مێنێته‌وه. لامێلا ده‌ڵێت: به‌رده‌وام باسی رۆشتنی من له رۆژنامه‌كانه‌وه ده‌بیستم، به‌ڵام من لێره ئاسوده‌م له‌به‌رئه‌وه له یانه‌كه‌م ده‌مێنمه‌وه. لامێلا له‌گه‌ڵ یانه‌كه‌ی ئاستێكی به‌رز پێشكه‌ش ده‌كات و بڕیاریداوه بۆ چه‌ند وه‌رزێكی تر له یانه‌كه‌ی بمێنێته‌وه. پێشتر لامێلا له ساڵی 2013 له یانه‌ی رۆماوه روویكرده یانه‌ی تۆنهام و چه‌ند جارێك له‌لایه‌ن یانه‌كانی ئه‌وروپاوه داواكراوه به‌ڵام یانه‌كه‌ی ده‌ستبه‌رداری نه‌بوون. خاك
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure