بۆ ئه‌وه‌ی دڵنیابیت له‌وه‌ی به‌خته‌وه‌ریت له‌گه‌ڵ هاوسه‌ره‌كه‌ت، به وه‌ڵامدنه‌وه‌ی ئه‌م خاڵانه‌ی خواره‌وه بزانه تا چ راده‌یه‌ك له ژیانی هاوسه‌رگیریت به‌خته‌وه‌ر ده‌ژیت. 1- ئایا به ژیرانه گرنگی به به‌كارهێنانی ماڵپه‌ره كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان ده‌ده‌ن؟ واتا جۆره كه‌سانێك ناكه‌ن به هاوڕێ كه زیان به خۆشبه‌ختی ژیانی هاوسه‌رگیریتان ده‌گه‌یه‌نێت؟ هه‌روه‌ها لایكی وێنهوهی خه‌ڵكی بێگانه ناكه‌ن؟ 2- به‌رده‌وام باوه‌ش به یه‌كدا ده‌كه‌ن؟ به‌رده‌وام ماچی یه‌كتر ده‌كه‌ن؟ به‌رده‌وام له چوونه دهرهوهكاندا ده‌ستی یه‌كتر ده‌گرن؟ 3- به‌رده‌وام گرنگی به پاكوخاوێنی و ته‌ندروستی رووخسار ده‌ده‌ن؟ بۆ ئه‌وه‌ی به‌رده‌وام بۆنتان خۆشبێت بۆ یه‌كتری؟ 4- له كاتی ناخۆشییه‌كاندا پشتگیری یه‌كتر ده‌كه‌ن؟ واتا هه‌ست و سۆز بۆ یه‌كتر ده‌رده‌بڕن؟ 5- وه‌ك ژن و مێرد ته‌واوكه‌ری یه‌كترن و پێكه‌وه هاوبه‌شی ژیانن؟ 6- هه‌ردووكتان له‌سه‌ر یه‌ك بۆچونن له‌باری ئابوری ژیانتان؟ به بۆچوونی پزیشكانی ده‌روونی، پێویسته هاوسه‌ران له‌سه‌ر به‌شی ئابوریان هاوبه‌شی هه‌مان بۆچوون و كردار بن بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن به سه‌ركه‌وتوویی ژیان دروست بكه‌ن. خاك – س/ ئاژانسه‌كان
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure